بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەمخوێنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەمخوێنی
ناوەکانی تریکەمخوێنی، erythrocytopenia
ڕشتنی خوێن کە کەمخوێنی بەھۆی کەمی ئاسن نیشان دەدات، لەگەڵ خڕۆکە سوورەکانی خوێنی بچووک و کاڵ.
خوێندنەوە
تایبەتمەندیخوێنزانی
نیشانەکانھەستکردن بە ماندووبوون، ڕەشبوونەوەی پێست، لاوازی، تەنگەنەفەسی، ھەستکردن بە بێھۆشبوون[١]
ھۆکارەکانلەدەستدانی خوێن، کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورەکان، زیادبوونی تێکچوونی خڕۆکە سوورەکان[١]
ڕێگای دەستنیشانکردنپێوانی ھیمۆگلۆبینی خوێن[١]
ڕوودانەوە٢٫٣٦ ملیار / ٣٣٪ (٢٠١٥)[٢]

کەمخوێنی (بە ئینگلیزی: Anemia) کەم بوونەوەیێکە لە بڕی تەواوی خانەکانی خڕۆکەی سوور (ئار بی سیس)یان ھیمۆگلۆبین لە ناو خوێندا،[٣][٤] یان توانایێکی نزم کراوەوەی خوێنەکە تا ئۆکسجین ھەڵ بگرێت.[٥] کاتێک کەمخوێنی لەسەرخۆ دێت لەسەر، نیشانەکان زۆرجار نادیارن و لەوانەیە ھەست ماندوو بگرنەوە، بێھێزی، کورتیی ھەناسە یان توانایێکی کەم بۆ ڕاھێنان.[١]

کاتێک کەمخوێنی بە شێوەیەکی خێرا ڕوودەدات، کەسی تووشبوو ھەست بە لێشێوان دەکات، و ھەست ئەکا کە ئەبووڕێتەوە، و ھەروەھا ھەستکردن بە تێنویەتی[١] ئەگەر ڕێژەی کەمخوێنییەکە زۆر بێت کەسەکە ڕەنگی زەرد پەریو دەبێت.[٦] نیشانەی زیاتر لەوانەیە ڕووبدەن بە پشت بەستن بە ھۆکاری بنچینەی.[٧]

کەمخوێنی دەبێتە ھۆکاری لەدەستدانی خوێن و کەمبوونەوەی خڕۆکە سووری خوێن و زیان گەیاندن بە گەدە و ڕیخۆڵە.[٨] کەمخوێنی ھۆکاری کەمی ڤیتامین B12،[٩] و ھۆکارە بۆ زیادبوونی چەند حالەتێکی بۆماوەی وەک نەخۆشی داس کە ھۆکارەکەی کەمخوێنییە. کەمخوێنی پۆل پۆل دەکرێت بەپێی قەبارەی خرۆکەی سوور و بڕی ھیمۆگلۆبین لە ھەر خانەیەک. دەست نیشان کردنی کەمخوێنی لە پیاو دەکەوێتە سەر بڕی ھیمۆگلۆبین واتە ئەگەر بڕەکەی کەمتر بوو لە ١٣٠بۆ١٤٠گم/لتر (١٣بۆ ١٤ گم/دیسیلتر) ئەوا وادادەنڕێت کە تووشبووە؛ و لە ژنان کەمتر لە ١٢٠ بۆ ١٣٠گم/لتر (١٢بۆ١٣گم/دیسیلتر).[١٠][١١]

ژنانی دووگیان پێویستە سوود لە بەکارھێنانی حەبی ئاسن وەربگرن بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی کەمخوێنی.[١٢][١٣]

کەمخوێنی یەکێکە لە ھەرە نەخۆشییە باوەکان کە تووشی سێ یەکی دانیشتووانی جیھان دەبێت.[١٤][١٥] کەمی ئاسن تووشی نزیکەی یەک بلیۆن خەلک دەبێت.[١٦] ئەم جۆرە نەخۆشییە لە ژنان باوترە وەک لە پیاو،[١٧] بە زۆری ئەم حالەتە لە کاتی سکپری ھەیە و لە مندال و کەسانی بە تەمەن دا ھەیە.[١٨]

ھەندێک کات کەمخوێنی ناتوانڕێت دەستنیشان بکرێت لەگەل ئەوەی کە نیشانەکانیش ڕوونن. بەڵام بە گشتی ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەیان ھەیە دەلێن لەوەی کە ھەست بە ماندووبونێکی زۆر و لاواز بوون دەکەن و ھەندێک جار ھەست بە کەمی تەرکیز کردن دەکەن، و ھەروەھا توانای کەمبوونەوەی ھەناسەدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاردەکاتە سەر لێدانەکانی دڵ، و زەردبوونی ژێر پێلوی چاو و پێست و نینۆک. ئەو نیشانانە دەکرێت بەھۆی کەمی ئاسنیش بێت، بەلام ھەروەھا دەکرێت ھەتا لەو کەسانەش دەربکەوێ کە ئاستی ھیمۆگلۆبینیان لەناو خوێن ئاسایییە. کەمخوێنی درێژ خایەن دەکرێت ھۆیەک بێت بۆ گۆڕان لە ڕەفتاری منداڵ و دواخستنی ئاستی فێربوون.

یەکێک لە ھۆکارە ھەرە باوەکانی کەمخوێنی لەدەستدانی خوێنە. بەلام ئەمە نابێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەکان ھەتا بەھەمھێنانی خرۆکە سوورەکان کەم نەکرێتەوە واتە بڕی خڕۆکەی سووڕ کەم دەبێتەوە ئەوکات دەکرێت نەخۆشی کەمخوێنی دەستنیشان بکرێت.

چارەسەر بۆ کەمخوێنی پشت دەبەستێت بە ھۆکاری و توندی نەخۆشییەکە. دەکرێت چارەسەرەکە بە پێدانی ڤیتامین بێت وەک (ترشی فۆلیک یان ڤیتامین B12)بە ڕێگەی دەمەوە. کەمی ئاسن لە خۆراکدا یەکێکە لە کێشە ھەرە باوەکانی نەتەوە پێشکەوتوەکان. دوو لەسەر سێ ی منداڵ و ژنان لە نەتەوە پێشکەوتوەکاندا دەناڵێنن بە دەست کەمی ئاسن لە خۆڕاکیاندا بە بێ کەمی خوێن واتە بڕی خوێنیان ئاسایییە بەلام سێیەکیان دەناڵێنن بەدەست کەمی ئاسن و کەمخوێنی لە ھەمان کاتدا. دیاریکردنی کەمی ئاسن دەکەوێتە سەر گەڕان بە دوای سەرچاوەی لەدەستدانی خوێن وەک (شێرپەنجەی قۆڵۆن).

لە حالەتێک ئەگەر کەسەکە سوودی نەبینی لە بەکارھێنانی حەب لە ڕێگای دەمەوە ئەوا دەتوانێت سوود لە شێوازی دەرزییەکە وەرگرێت چونکە حەبەکە دەکرێت لە ھەندێک کاتدا بە شێوازێکی ھێواش کاڕبکات بۆ نموونە لە کاتی ھەوکردن یان بوونی نارێکییەک لە کاتی قوتدان.

مێژوو

[دەستکاری]

بەڵگەی کەمخوێنی زیاتر دەگەڕێتەوە لە ٤٠٠٠ ساڵ.[١٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–16. PMID 24716235. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «EBM2013» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری GBD2015 نەدراوە
  3. ^ «What Is Anemia? – NHLBI, NIH». www.nhlbi.nih.gov. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Stedman's medical Dictionary (28th ed.). Philadelphia: Lippincott Williams & Wilkins. 2006. p. Anemia. ISBN 978-0-7817-3390-8.
  5. ^ Rodak، Bernadette F. (2007). Hematology: clinical principles and applications (3rd ed.). Philadelphia: Saunders. p. 220. ISBN 978-1-4160-3006-5. لە 2016-04-25 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |name-list-format= چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  6. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Smith RE (March 2010). «The clinical and economic burden of anemia». The American Journal of Managed Care. 16 Suppl Issues: S59–66. PMID 20297873.
  12. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Bhutta ZA، Das JK، Rizvi A، Gaffey MF، Walker N، Horton S، Webb P، Lartey A، Black RE (August 2013). «Evidence-based interventions for improvement of maternal and child nutrition: what can be done and at what cost?». Lancet. 382 (9890): 452–477. doi:10.1016/S0140-6736(13)60996-4. PMID 23746776.
  14. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ GBD 2015 Disease and Injury Incidence and Prevalence Collaborators (October 2016). «Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1545–1602. doi:10.1016/S0140-6736(16)31678-6. PMC 5055577. PMID 27733282. {{cite journal}}: |author= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  16. ^ Vos T، et al. (December 2012). «Years lived with disability (YLDs) for 1160 sequelae of 289 diseases and injuries 1990-2010: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2010». Lancet. 380 (9859): 2163–96. doi:10.1016/S0140-6736(12)61729-2. PMC 6350784. PMID 23245607.
  17. ^ Vos T، et al. (December 2012). «Years lived with disability (YLDs) for 1160 sequelae of 289 diseases and injuries 1990-2010: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2010». Lancet. 380 (9859): 2163–96. doi:10.1016/S0140-6736(12)61729-2. PMC 6350784. PMID 23245607.
  18. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15, quiz 15–6. PMID 24716235. لە 2016-10-18 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Tayles N (September 1996). «Anemia, genetic diseases, and malaria in prehistoric mainland Southeast Asia». American Journal of Physical Anthropology. 101 (1): 11–27. doi:10.1002/(SICI)1096-8644(199609)101:1<11::AID-AJPA2>3.0.CO;2-G. PMID 8876811.