دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٦٧٬٣٩٧ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0b/Emily_Dickinson_daguerreotype_%28Restored_and_retouched%29.png/130px-Emily_Dickinson_daguerreotype_%28Restored_and_retouched%29.png)
ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠–١٥ی ئایاری ١٨٨٦) شاعیرێکی ئەمریکی بوو. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە لە ئاستی کەسانێک وەک واڵت ویتمەن و بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازیی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھەروەھا ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نووسەرانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیامانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ دروست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەند تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارێکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.
ھەرچەندە ئێمیلی نووسەرێکی بەرھەمدار بوو، لەو کاتەی لە ژیاندا بوو تەنیا ١٠ لە نزیکەی ١٨٠٠ شیعر و یەک نامەی لە سەدان نامەکەی بڵاو کرانەوە. شیعرەکانی زۆر جار دەستکاری دەکران تاوەکوو لەگەڵ تایبەتمەندیی شیعری ئەو سەردەمە گونجابان. بەرھەمەکانی ئێمیلی بۆ ئەو سەردەمە جیاواز بوون؛ ڕستەی کورتیان تێدا بەکار دەھات و سەردێڕیان نەبوو. بە گشتی سەروای جیاواز لە شیعرەکانیدا بەرچاو دەکەوێت و نیوەقافییەیان تێدایە. شیعرەکانی پیتی گەورە و خاڵبەندیی تایبەتیان تێدا بەدی دەکرێت. زۆرینەی بەرھەمەکانی دەربارەی مردن و نەمرییە، ئەم دوو بوارە لەو نامانەی بۆ ھاوڕێکانی نووسیویەتی ڕوونتر دەردەکەون. چەند ناوەرۆکێکی دیکە لە نووسراوەکانی ئێمیلدا زۆر دەبینرێن، لەوانە جوانیناسی، کۆمەڵگە، سروشت، ژن و ڕۆحانییەتن.
لە ١٨٨٦، دوای مردنی ئێمیلی، خوشکە بچووکەکەی واتە لاڤینیا کۆمەڵەیەک لە شیعرەکانی ئێمیلیی دۆزییەوە و بە یارمەتیی چەند کەسێک لە چاپی دان. بەم جۆرە بەشێک لە شیعرەکانی لە ١٨٩٠ لەلایەن تۆماس وێنتوەرت ھیگینسن و مەیبڵ لوومیس تۆدەوە دەستکاری و چاپ کران. لە ١٩٥٥، تەواوی شیعرەکانی ئێمیلی لەلایەن تۆماس ئێچ. جۆنسن بڵاوکرانەوە لەژێر ناوی شیعرەکانی ئێمیلی دیکینسۆن. لە ١٩٩٨، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتێکیان لەسەر بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ژێرسوور لەسەر شیعرەکانی ئێمیلی نووسی. ئەو توێژەرانە بۆیان دەرکەوت کە زۆربەی دەقەکان ناوی «سووزان»یان تێدا سڕابووەوە. بە لایەنی کەم یانزدە لە شیعرەکانی ئێمیلی بۆ سووزان ھەنتینگتۆن گیلبێرت دیکینسۆن نووسرابوون. سووزان براژنی ئێمیلی بوو. دەنگۆیەک ھەیە کە تۆد لە کاتی دەستکاریکردنی شیعرەکان ناوەکانی سڕیوەتەوە. ئەو سانسۆرکردنە لەوانەیە بەھۆی شاردنەوەی پەیوەندی نێوانیان بووبێت (بەشێکی زانایان بڕوایان وایە کە پەیوەندییەکەیان خۆشەویستی بووە). جگە لەوەش مەیبڵ لوومیس تاد پەیوەندیی ڕۆمانتیکی لەگەڵ ئاستینی برای ئێمیلی و مێردی سووزان ھەبووە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٣ی تەممووز –دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لە وێنەکەدا) لە کاتی گردبوونەوەیەکی سیاسی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت.
- ٦ی تەممووز – لە ئێران، مەسعوود پزیشکیان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.
- ٥ی تەممووز – پارتی کرێکاران (کیر ستارمەری سەرکردە ) سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی بەریتانیا.
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٩٨٨ – شەڕی خواکورک لە نێوان ھێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و سوپای عێراق لە ناو سێگۆشەی سنووریی ئێران، تورکیا و عێراق ھەڵگیرسا.