قەوقاز
پۆتانەکان: 42°15′40″N 44°07′16″E / 42.26111°N 44.12111°E
قەوقاز یان قەفقاز یان کەوکازناوچەیەکی جوگرافی سیاسییە دەکەوێتە سەر سنووری ئەورووپا و ئاسیا، ومەڵبەندی شاخەکانی قەوقازە، کە بەرزترین لووتکەی ئەورووپای لە خۆ گرتووە کە شاخی ئەلبروسە، و زۆر جار قەوقاز دابەش دەبێت بۆ قەوقازی باشوور و قەوقازی باکوور.
بنەڕەتی وشەکە
[دەستکاری]بنەڕەتی وشەکە لە قەوقازەوە ھاتووە، بابپری قەوقازییەکانی باکوور، قەوقاز کوڕی تۆگارما بووە، حەفیدی یافسی سێیەمی کوڕی نوح بووە. دوای ڕوخانی بورجی بابل و دابەشبوونی مرۆڤایەتی بۆ زمانی جیاواز، تۆگارما و کوڕەکانی لە دوو شاخی دووردا نیشتەجێ بوون کە دادەنرێن بە شاخی ئەلبروس و ئارارات.
جوگرافیا و ژینگە
[دەستکاری]بەشە خوارووەکانی شاخەکانی قەوقاز دەکەونە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورەوە، کە ئەم ناوچانە بە ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان ئاسیا و ئەورووپا دادەنرێن، ناوچەکانی قەوقاز ھەژمار دەکرێن لەسەر یەکێک لەو دوو قاڕە یان ھەردوکیان، شاخی ئەلبروس بەرزترین ناوچەی قەوقازە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٥٬٦٤٢ مەتر لە ڕۆژاوای سیسقەوقاز لە ڕووسیا، ھەروەک ئەم شاخە بەرزترین خاڵە لە ئەورووپادا (بۆ ئەوانەی کە قەوقاز بە ئەورووپی دەژمێرن) قەوقاز بەو ناوچانە دادەنرێت کە زۆرترین زمان و ڕۆشنبیری جۆراوجۆری تیایە لەسەر زەوی، قەوقاز پێکھاتووە لە وڵاتە نەتەوەیییەکانی سۆڤێتی پێشوو وەک (جۆرجیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان). بەڵام قەوقازی ڕوسی پێک دێت لە کراسنۆدار کرای، ستاڤرۆپول کرای، ئەدیگیا، کاراچای-چیرکیسیا، کاباردینۆ- بلگاریا، چیچان، ئەنگۆشیا، ئۆسیتیای باکوور و داغستان. ھەروەھا قەوقاز سێ وڵات دەگرێتەوە کە سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام باوەڕپێکراو نین لەلایەن دەوڵەتەکانەوە، وەک، ئەبخاریا و ئۆسیتای باشووری و قەرەباغ.
قەوقاز دادەنرێت بەو وڵاتانە کە گرنگییەکی ژینگەیی گەورەیان ھەیە، کە نزیکەی ٦٤٠٠ جۆر ڕوەک لە خۆ دەگرێت، ولەوانەش ١٦٠٠ جۆریان شوێنی بنەڕەتیان قەوقازە، ژیانی وشکانی قەوقازی پڵنک و ورچ و گورگ و داڵی ئالتونی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا نزیکەی ١٠٠٠ جۆر جاڵجاڵۆکەی تیایە، زەوییەکان دارستانی چڕوپڕ لە خۆدەگرێت لەگەڵ زەوی بەردیندا لەسەروو زەوی دەرختەکان.
بەشی باکووری قەوقاز پێی دەوترێت سیسقەوقاز، و بەشی باشووری پێی ئەوترێت ترانسقەوقاز.
سیسقەوقاز زۆربەی شاخە گەورەکانی قەوقاز دەگرێتەوە لەگەڵ باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و ناوچە باکوورییەکانی جۆرجیا و ئازربایجان؛ و ترانسقەوقاز لە باکوورییەوە ڕووسیا، و لە ڕۆژاوایەوە دەریای ڕەش و تورکیا، و لە ڕۆژھەڵاتییەوە دەریای کاسپیەن، و لە باشوورییەوە ئێران دەوریان داوە، ھەروەھا شاخەکانی قەوقاز و ناوچە نزمەکانی ئەرمینیا و ئازربایجان دەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی و جۆرجیا دەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی.
مێژوو
[دەستکاری]قەوقاز لە مێژوودا مەڵبەندی ململانێ سیاسی و سەربازی و ئایینی و ڕۆشنبیری و فراوانکردنەکان بووە بە درێژایی سەدەکان، سەرەتا قەوقاز بەشێک بوو لە جیھانی ئێرانی، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا، ئیمپراتۆری ڕوسی ناوچەی قاجاریۆنی داگیر کرد. مەمالیکە قەوقازییە دێرینەکان ئەرمینیا و ئەلبانیا و کولخیس و ئیبیریایان دەگرتەوە، ئەم مەمالیکانە دوایی خرانە سەر ئیمپراتۆرییەتە ئێرانییە جۆراوجۆرەکان، لەوانە میدیا، ئیمپراتۆری ئەخمینی، ئیمپراتۆری پارسینی و ئیمپراتۆری ساسانییەکان، و بە تێپەڕبوونی کات مەجوسی (ئاگر پەرستی) بووە ئایینی سەرەکی لە ناوچەکە، بەڵام دواتر ناوچەکە دوو گۆڕانکاری گەورەی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی ئایینەوە، بەھۆی ململانێی گەورەی نێوان فارس و ڕۆم، و دواتریش بیزەنتییەکان کە ناوچەکەیان چەندین جار داگیر کرد بەڵام نەیاتوانی دەستی بەسەرا بگرن بۆ ماوەیەکی زۆر.
ئایینی مەسیحی، مەجوسی سڕییەوە کاتێک جۆرجیا و ئەرمینیا بوون بە مەسیحی، پاشان ناوچەکە کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەرەب دوای فەتحی ئیسلام بۆ فارس، ئەرمینیا و زۆربەی جۆرجیا بە مەسیحی مانەوە، و پاشای جۆرجی دیڤید ھەستا بە دەرکردنی موسڵمانان لە ناوچەکە، پاشان ناوچەکە دەستی بە سەرا گیرا لەلایەن سەلجوقییەکان و عوسمانییەکان و مەغۆل و مەمالیکە و خانە ناوچەیەکان و جارێکی تر فارس دەستی بەسەرا گرتەوە ھەتا داگیرکاری ڕوسی.
دوو جار ناوچەکە لەژێر یەک دەسەڵاتی سیاسیا یەکی گرتووە، لە کاتی شەڕی ناوخۆی ڕووسیادا، لە سەردەمە نوێکاندا قەوقاز مەڵبەندی شەڕی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و ئێران و ڕووسیا بووە، تا بە تەواوی لەلایەن ڕووسیاوە داگیر کرا. لە چلەکانی سەدەی بیست، کۆچی بە کۆمەڵی ٤٨٠٬٠٠٠ چیچانی ئینگۆشی و ١٢٠٬٠٠٠ بەلقار و فەڕاشای و تورکە جۆرجییەکان، و٢٠٠٬٠٠٠ لە کورد و قەوقازییە ئەڵمانییەکان بۆ ئاسیای ناوەڕاست و سیبریا ڕوویدا، بەپێی قسەی نیکۆلاس وێرت، ڕێژەی ئەوانەی گیانیان لە دەستدا لە نێوان ئەم ٦٠٠٬٠٠٠ کۆچکردووە دا لە ساڵانی ١٩٤٣ و ١٩٤٤ گەیشتە %٢٥.
لە دوای کۆتایی یەکێتی سۆڤێت، جۆرجیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان سەربەخۆییان بە دەست ھێنا لە ساڵی ١٩٩١، و ناوچەکە بووە مەڵبەندی ململانێ ناوخۆ جیاوازەکان لە سەرەتای کۆتایی پێھاتنی یەکێتی سۆڤێت، وەک ململانێی ناجۆرنی قەرەباغ (١٩٨٨–١٩٩٤)، ململانێی ئۆسیتی-ئەنگۆشی (١٩٨٩–١٩٩١)، شەڕی ئەبخاریا (١٩٩٢–١٩٩٣)، شەڕی چیچانی یەکەم (١٩٩٤–١٩٩٦)، شەڕی چیچانی دووەم (١٩٩٩–٢٠٠٩)، وشەڕی ئۆسیتیای باشوور (٢٠٠٨).
دیمۆگرافیا
[دەستکاری]ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە لە ناوچەکە نزیکەی ٥٠ کۆمەڵە نەژادی جیاواز دەژین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Caucasus: A Journey to the Land Between Christianity and Islam, by Nicholas Griffin
- Small Nations and Great Powers: A Study of Ethnopolitical Conflict in the Caucasus, by Svante E. Cornell
- The Caucasus, by Ivan Golovin
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئازەربایجان
- دەروازەی گورجستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی چیاکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەوقاز تێدایە. |