بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٢٠٢١ لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردستان لە ٢٠٢١ تایبەتە بەو ڕووداو و لەدایکبوون و مردنانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ز لە کوردستان ڕوویانداوە بە تایبەت ئەوانەی دەنگدانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان ھەبووە.

ڕووداوەکان

[دەستکاری]
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر
لاھور شێخ جەنگی
  • کێشە ناوخۆیییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان: لە ٨ی تەممووز یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵیک کێشەی ناوخۆیی بووە پاش ئەوەی ھەواڵی ژاھراویکردنی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکیتی لەلایەن لاھور شێخ جەنگی ئامۆزا و ھاوسەرۆکی دووەمی یەکیتی بڵاوکرایەوە ئەم ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت کاتێک ھەوالی ژەھراویکردنی مەلا بەختیار ئەندامی لێژنەی بالای بەرژەوەندییەکانی یەکیتی[١٠] و وەستا ڕەسوول بەرێوبەری پێشووتری ئاسایشی سلێمانی بڵاوبوونەوە. لە پاش ئەم ڕووداوە کۆمەلێک گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاری و دەگازگای دژە تیرۆر ئەنجام دران. لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد و ئاراس شێخ جەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دورخرانەوە[١١][١٢]
وێنەی ھەندێک کەس کە کاتێک تەرمی خێزانە کوردەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی بووە، چوونەتە نەخۆشخانە.
  • ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنییە: لە ٣٠ی تەممووز لە ناوچەی مارمارەی قۆنیە، تورکیا ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە لایەن گرووپێکی فاشیزمی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکدەھاتن بە دەستڕێژی گوللە گیانیان لەدەستدا. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو کە لە قۆنییە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.[١٣]
  • ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک: ڕۆژی دووشەمە ١٥ی تشرینی دووەم ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە بەشداری ٩٤ فلیم لە ٣٠ ولاتی جیاواز لە شاری دھۆک دەستی پێکرد.[١٤] لە فێستیڤاڵەکە دا ٤٩ فلیمی بیانی و ٤٥ فلیمی کوردی پیشاندران. ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١خەلات بەسەر فلیمە سەرکەوتووەکان دابەش کرا کە ھەشت خەلات بۆ فلیمە کوردییەکان بوون و چوار خەلاتیش بۆ فلیمە بیانییەکان بوو.[١٥]
خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
  • خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خۆپیشاندان بوو کە لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەم ھەتا ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن خوێندکارانەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەرماڵەکانی خوێندن ئەنجامدرا.[١٦][١٧] ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوڕێژیان بەکاھێنا و بەھۆیەوە دۆخی تەندروستی بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.[١٨]
  • لافاوەکەی پارێزگای ھەولێر: ڕۆژی ھەینی ١٧ی کانوونی یەکەم بەھۆی بارانبارینێکی بەخوور لافاو لە چەند گەڕەک و ناحیەیەکی سەر بە پاریزگای ھەولێر دروست بوو، ئەم لافاوە بووە ھۆی مردنی ١٢ کەس، لەگەڵ ئەوەشدا ٢٥٠٠ ماڵ تووشی زیانی مادی زۆر بوونەوە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت. تەرمی دوو لە مردووەکان کە یەکیان منداڵیکی تەمەن ١٠ مانگە و ئەوی دیکەیان شوانێکی تەمەن ٢٠ ساڵە ھێشتا نەدۆزراوەتەوە. زیانە مادییەکان بە ٢١ ملیار دیناری عێراق مەزەندە کرا. پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی: فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی فیستیڤاڵێکی فیلمە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی ھەینی ١٧ی کانوونی یەکەم پێنجەمین خولی خۆی بە بەشداری١٤٣ فلیم دەستی پێکرد لە ٢٤ی کانوونی یەکەم کۆتایی ھات.
  • لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی: لە ١٩ی کانوونی یەکەم بەندکراوی سیاسی حەیدەر قوربانی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران ھەروەھا ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوای ئەوەی کاتژمێر ١١ی شەوی ١٨ی کانوونی یەکەم گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.[١٩]ھەروەھا، تەرمەکەی لە شاری سنە بە خاک سپێردرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ ئاخرین جار تەرمەکەی ببینن.[٢٠] لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی ناڕەزایەتی زۆری بنەماڵە و خەڵک و ڕێکحراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.
  • گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان :لە ٢٦ی کانوونی یەکەم تەرمی ژمارەیەک لە کۆچبەرە کوردە خنکاوەکانی کوردستان کە لە نۆکەندی ئینگلیز بەھۆی نقومبوونی کەشتییەکەیان خنکابوون گەرانەوە کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا تەرمەکان ئەسپاردەی خاک کران ٤کەسیان ئەندامی خێزانیکی خەڵکی دەربەندیخان بوون، ٨ کەسی دیکەیان خەڵکی ناوچەکانی سەر بە ڕاپەرین بوون.[٢١]
  • شاری سنە پایتەختی کتێب: لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی یەکەم شاری سنە وەک حەفتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران ھەڵبژێردرا ئەمەش بەھۆی ئەو کاروچالاکی و پێشانگایانەی بەمەبەستی پەرەپێدان بە خوێندنەوە لەو شارە ئەنجام دراون.[٢٢]

لەدایکبوونە دیارەکان

[دەستکاری]

مردنەکان

[دەستکاری]
عوسمان ئۆجەلان
مووسا باباخانی
ڕۆژ نووری شاوەیس

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sorani، Basnews. «ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وردەکاریی نوێی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر ڕاگەیاند». www.basnews.com. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «ئەو گرووپەی دەڵێت ھێرشی کردووەتە سەر ھەولێر: ئێمە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستانین». www.rudaw.net. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «پاپا: زۆر دەمێك بوو دەمویست سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەم». www.wishe.net. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «پاپای ڤاتیكان سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد». www.gksat.tv. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «في ثالث أيام زيارتھ للعراق.. بابا الفاتيكان يحل ضيفاً على أربيل ونينوى». www.rudaw.net. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «پەنابەرێکی کورد لە بەردەم UN ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا». www.xebatmedia.com. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژھەڵات لە ھەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  8. ^ «کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر بەرێوەچوو». www.sazmanixebat.com. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ Kurdi، Kurdiu. «ھەورامان دەچێتە لیستی کەلەپووری جیھانی یوونسکۆوە». www.kurdiu.org. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش ھەشتی تەممووز.. دەزگای زانیاری، بەش ھەبووە لە دەزگای زانیاری کە کاری کردووە لەسەر ئەخلاقی خەڵک لە ناو حیزبەکە.». speemedia.com. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «لاھور شێخ جەنگی و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی لە یەکێتی دووردەخرێنەوە». پەرەگراف (بە کوردی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «بافڵ تاڵەبانی: لاھور تەواو بوو». سنور میدیا. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ «خێزانێكی كورد لە شارێكی توركیا كۆمەڵكوژ كران». ڕۆژنیوز. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
  14. ^ «فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات». www.rudaw.net. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ «خەڵاتەکانی ھەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دھۆک دابەشدەکرێن». www.rudaw.net. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ «لە ھەولێر ناڕەزایەتی خویندکاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە». دەنگی ئەمریکا. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  17. ^ «خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە». ڕۆژنیوز. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ «بۆ دووەم جار؛ ھێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژ دەگرنە خوێندکارانی سلێمانی». ئێن ئاڕ تی. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  19. ^ Corporation، Nalia. «زیندانییەکی سیاسی کورد بە نھێنی لە سێدارە دراوە». nrttv.com. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ «سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نھێنی جێبەجێ کرا». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  21. ^ «گھ‌ڕانھ‌وھ‌ی تھ‌رمی کۆچبھ‌رھ خنکاوھ‌کان بۆ ھھ‌رێمی کوردستان». VOA (بە کوردی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  22. ^ 908 (٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «سنندج ھفتمین پایتخت کتاب ایران شد». ایرنا (بە فارسی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)
  23. ^ «سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نھێنی جێبەجێ کرا». ھەنگاو. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
  24. ^ «میدیای یەکێتی: موراد کانی کوردەیی کوژراوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. ^ «عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد». www.kurdistan24.net. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. ^ میدیا کوریدورۆ: وێنەگر بورھان گیزلەنمیش بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  27. ^ «ئەندامێکی کۆمیتەی شەھیدانی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  28. ^ خەبات، ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە 2021-09-06 ھێنراوە {{citation}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  29. ^ کوردستان٢٤. «پرۆفیسۆر "نادر نادرۆڤ" كۆچی دوایی كرد».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  30. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: قەسەدە: شەھیدکردنی فەرماندە و شەروانانی ئێمە بە بێ وەڵام نامینێتەوە (بە کورمانجی)، نووسراوی ٢٠ی ئابی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢١.
  31. ^ «ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد». www.rudaw.net. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  32. ^ ھەواڵنێریی کوردپرێس: مەزلووم کۆبانی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی مامۆستا کنیەز ئیبراھیم میرزایێف کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١.
  33. ^ «حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرانی بەرپرسێکیان لە ھەولێر ڕادەگەیێنێت». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  34. ^ ئاژانسی ھەواڵی کوردپرێس: ھونەرمەندی گەورەی کورد قوربانیی یەکەمین ڕووداوی ھاتوچووی ڕێگا تازەکەی سنە-مەریوان بوو (بە فارسی)، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  35. ^ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: چالاکی سیاسیی کورد ڕێبین ڕەحیمی لە سلێمانی بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا (بە کوردی)، نووسراو لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  36. ^ https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=131752&babet=1&relat=1024
  37. ^ «ڕاگەیەندراوی پێوەندی ھەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەھادەتی كاك بێھزادی مەحمودی». xebatmedia.com. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  38. ^ «شاھۆ گۆران کوڕی شاعیری ناوداری کورد گۆران کۆچی دوایی کرد». ڕۆژنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  39. ^ «السيرة الذاتية للأستاذ الدكتور مصطفى مسلم - جامعة الزھراء». جامعة الزھراء (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-04-18 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  40. ^ «شاعیر و نوسەرى کورد ئەحمەد دڵزار کۆچى دوایى کرد». www.knnc.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  41. ^ «د. ڕۆژ نووری شاوەیس کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  42. ^ «د. کەمال مەزھەر». بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  43. ^ «تەرمی قەدری یڵدرم بەخاک سپێردرا». ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  44. ^ «Kurdish activist Dr. Nemam Ghafouri dies from COVID-19 in Sweden». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  45. ^ جەعفەری خانقاھ، مەھدی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٤). «مێژووی چاپەمەنییەکانی پارێزگای کرماشان» (بە فارسی). وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)