ئاپا
ئاپا | |
---|---|
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم (٢٠٠٥) |
دوایین دەرکەوتن | وەرزی سێیەم (٢٠٠٨) |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
دەنگ | دی بڕادلی بەیکەر |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نازناو | تووک فڕێدەر (لەلایەن تۆفەوە) |
نەژاد | گامێشی فڕیو |
ڕەگەز | نێر |
نەتەوە | ڕەوەندی ھەوا |
ملکەچپێکردنەکان | ھەوا |
ئاپا (بە چینی: 阿柏) کارەکتەری خەیاڵی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. لە زنجیرەکەدا، ئاپا گامێشێکی فڕیوە، جۆرێکە لە ئاژەڵ کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی بفڕێت، و ڕێبەری ڕۆحی ئاژەڵانی پاڵەوانی زنجیرەکەیە، بەناوی ئانگ. دی بڕادلی بەیکەر کاریگەری دەنگیی ئاپایە، لەگەڵ ھەموو ئاژەڵەکانی تر، لە ھەردوو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە و فیلمەکەش.[١][٢]
دروستکردن و پێکبەستن
[دەستکاری]دروستکەرانی زنجیرەکە، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ ئاپایان وەک تێکەڵکێشییەکی نێوان گامێش و بەرخی دەریا[ئ] پێناسە کردووە، ھەرچەندە جەستەی لە جەستەی ورچێکی ئاوی دەچێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەو ھونەرمەندانەی کە بەشدارن لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، دیزاینەکەی ئاپا لەسەر بنەمای دیزاینی کاتبوس بووە لە فیلمی دراوسێکەم تۆتۆرۆ، چونکە دروستکردنی شیردەرێکی شەش قاچیان بە ئەستەم زانیوە.
دەرکەوتنەکان
[دەستکاری]ئاپا بە شێوەیەکی بەرچاو لە زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەیەدا دەرکەوتووە، نەک تەنھا لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و زنجیرەی ٢٠٢٤ی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا، بەڵکو لە فیلمی کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا و یارییە ڤیدیۆیییە جیاوازەکان و پەڕتووکە کۆمیکییەکانیشدا دەرکەوتنی ھەبووە. دی بڕادلی بەیکەر کاریگەری دەنگیی ئاپا بووە لە ھەردوو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە و فیلمەکەدا.[١]
لە زنجیرە ئەنیمەیشنەکەدا
[دەستکاری]ئاپا نزیکەی لە ھەموو ئەڵقەیەکی زنجیرە ئەنیمەیشنەکەدا ڕۆڵی ھەبووە، لە کۆی ٦١ ئەڵقەی سێ وەرزەکەدا لە ٥٨ ئەڵقەدا دەرکەوتووە.[٣] زۆربەی چیرۆکی پشتەوەی کارەکتەرەکە لە ئەڵقەی ڕۆژە ونبووەکانی ئاپا دەردەکەوێت.[٤]
لە فیلمەکەدا
[دەستکاری]ئاپا لە فیلمی ئەکشنی ڕاستەوخۆی ساڵی ٢٠١٠ کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا دەردەکەوێت بە کاریگەرییە دەنگییەکانی دی بڕادلی بەیکەرەوە. ڕۆڵی ئاپا لە فیلمەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر دیار بوو بە بەراورد بە زنجیرە ئەنیمەیشنەکە.[٥]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ بەرخی دەریا یان مەڕی دەریا (Manatee) شیردەرێکی دەریایی لەسەرخۆیە و ڕوەکخۆرە و لە ئاوە گەرمەکاندا دەژیت
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)
- پێرستی ئەڵقەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا#پەڕتووکی دووەم: زەوی (٢٠٠٦)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Booth، John (August 27, 2010). «Interview with Dee Bradley Baker». Wired.com. لە ڕەسەنەکە لە August 27, 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە August 27, 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Aerometal - Movie: The Last Airbender».
- ^ Filmography by TV series for Appa (Character) from "Avatar: The Last Airbender" (2005)
- ^ Whitehead, Adam. Avatar: The Last Airbender - Book II: Earth ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. The Byte News. June 4, 2008.
- ^ Woerner, Meredith. What the Last Airbender TV series has that the movie doesn't." io9. July 2, 2010
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاپا تێدایە. |