وەرزشی دووچەرخە یان دووچەرخەسواری (بە ئینگلیزی: Cycle sport) یارییەکی بەکۆمەڵە، یەکێکە لە یاریە ئۆڵۆمپییەکان، تێیدا یاریزانەکان پێشبڕکێ دەکەن و ھەوڵ دەدەن خێرا بە دووچەرخەکانیان بگەنە خاڵی مەبەست.

کۆمەڵێک دووچەرخەسوار لە پاڵەوانێتیی فەڕەنسا

بۆ یەکەمین جار پاڵەوانێتییەک کە بۆ یاریی دووچەرخەسواری ڕێکخرا بێت لە ٣١ی ئایاری ١٩٦٨ بوو. ئەم پاڵەوانێتییە بە سووڕانەوە بە دەوری باخێک لە پاریس بووە، چێوەکەی نزیکەی ١٢٠٠ مەتر بووە.