دەروازە:وەرزش
وەرزش چییە؟تۆپی پێی ئەمریکی • تۆپی پێ • وەرزش • تۆپی پێی ئوسترالی • بەدمینتۆن • بەیسبۆڵ • تۆپی سەبەتە • تۆپی پێی کەنەدی • وەرزشە کەنەدییەکان • شەتڕەنج • تۆپی پێی کۆلێج • کریکێت • وەرزشی دووچەرخە • شمشێربازی • خلیسکێنەی سەر سەھۆڵ • ڕاوەماسی • فۆرمولا یەک • گۆڵف • جیمناستیک • یاری سەر بەفر • ئەسپسواری • ھونەرە جەنگییەکان • ماتۆڕسواری • یارییەکانی ئۆڵمپیک • پارئۆڵمپیک • ڕەگبی • یەکێتیی ڕەگبی • کەشتیوانی • سنوکەر • مەلەوانی • تێنس یارییە ئاوییەکان وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد... وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات. ھەنووکە ٤٬٣١٨ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا، (بە ئینگلیزی UEFA Champions League) پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکدەخرێت. لەساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانیەتیەکە ڕێکخرا. ئەم پاڵەوانیەتیە لەگرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت و دوا ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانیەتیەکە بەگرنگترین ڕووداوەی وەرزشی ساڵ دادەنرێت و زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە تەماشای دەکەن. لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە جامی ئەورووپا بوو، لەپاڵەوانیەتی ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ ناوی فەرمی گۆڕدرا بۆ جامی پاڵەوانی ئەورووپا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانیەتیەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانێکی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەورووپی تێیدا بەشدار دەبوون. لەساڵی ١٩٩٠ دا گرووپی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانتر کرا و ژمارەی یانەکانیش زیاد کرا. لەگەڵ گۆڕانی ناوی پاڵەوانیەتییەکە لەساڵی ١٩٩٢دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانیەتیەکە زیادکراوە بۆ ٣٢ یانە. ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیەن، یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین نازناوی ھەڵگرتووە کە ۱۳ نازناوە. وێنەی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراوکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی شوبات ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لە وڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات. و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیزیچی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ میلیۆن پاوندی ستەرلینگی £ کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ میلیۆن یۆڕۆ € یان ١٣٢ میلیۆن دۆلار لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیھان. ڕۆناڵدۆ لە گەرەکی سان ئەنتۆنیۆ لە شاری فونچال سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیاڕ و لییانا) ئەو بچوکتری مندال بووە لە ناو خێزانەکەیدا. ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە.لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند وتەی ھەڵبژێردراو«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر» پۆلەکانبابەتەکان
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |