دەروازە:مۆسیقا
مۆسیقا چییە؟
مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە. گەڕان...ھەنووکە ٢٬٣١٨ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
وتاری ھەڵبژێردراوبەرھەمھێنەری تۆمار یاخود بەرھەمھێنەری مۆسیقا گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود ئەلبومێکی تەواو بەرھەمبھێنێت. بەرھەمھێنەرەکان ڕۆڵی زۆر دەبینن لە تۆمارکردندا و ھەر یەکەو بەشێوازێک. ئەوان لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە بۆ پڕۆژەکە و لەگەڵ ھونەرمەنداندا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەڤەر ڤێرژن کە لەگەڵ دەنگ و شێوازی گرووپەکەدا بگونجێت، یاخود گۆرانی ڕەسەن بۆ ھونەرمەندەکان بەرھەم بھێنن، یانیش گۆرانی و شیعرەکانی گۆرانییەکان باشتر بکەن. بەرھەمھێنەران لەوانەشە ھەندێکجار ژەنیاری کاتی دیاری بکەن بۆئەوەی بەشێکی دیاریکراوی مۆسیقا یاخود گۆرانییەک بژەنن، بەتایبەتی ژەنیارانی ڕیتم، گۆڕانکاری لە گۆرانییەکاندا بکەن، گۆرانیبێژان و ژەنیاران لە ستودیۆ ھانبدەن بۆ ئەوەی کارێکی باشتر بکەن لەکاتی تۆمارکردندا. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ھەواڵەکانی مۆسیقالەم مانگەدا
ئەلبومی ھەڵبژێردراوکەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی دێمۆیان بڵاوکردەوە، گرووپەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست. نووسینی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکەدا ھەن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا ھەبوون و لە ئەسڵدا بۆ ئەو تۆمارە کۆنانە نووسرابوونەوە. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستیپێکرد، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە. کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە. کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ میلیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ میلیۆن لە جیھاندا. ئەلبومەکە لەسەر ژمارە ٧ی بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی بۆخۆی کردەوە دوای فرۆشتنی زیاتر لە ١٤١٫٠٠٠ دانەی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، دواتر توانی بگاتە ژمارە سێ لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣. کەوتوو توانی بەسەرکەوتووانە بگاتە ژمارە ١ لە زیاتر لە ١٠ وڵات. ئەلبومەکە ٧ بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە. دەنگی ھەڵبژێردراوسۆناتای ڕووناکی مانگ مۆسیقایەکە کە لەلایەن لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنەوە نووسراوەتەوە و لە سێ جووڵانەوە پێکھاتووە—یەک و دوو و سێ؛ ئەم تۆمارە جووڵەی سێی لەخۆ گرتووە.
پۆلەکانھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە ویکیپرۆژەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |