یۆتۆبۆری
یۆتۆبۆری
Göteborg | |
---|---|
ناسناوەکان:
| |
پۆتانەکان: 57°42′N 11°58′E / 57.700°N 11.967°Eپۆتانەکان: 57°42′N 11°58′E / 57.700°N 11.967°E | |
وڵات | سوێد |
پارێزگا | Västergötland and Bohuslän |
شارستان | Västra Götaland County |
شاروانی | Gothenburg Municipality |
Charter | ١٦٢١ |
ڕووبەر | |
• City | ٤٤٧٫٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٢٫٨٨ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ١٤٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٫٦ میلی چوارگۆشە) ٣٫٢% |
• شاری | ٢٠٣٫٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٨٫٦٤ میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ٣٦٩٤٫٨٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٤٢٦٫٥٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٢ مەتر (٣٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• City | ٥٧٢٬٧٧٩ |
• چڕی | ١٬٣٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٣٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٥٨١٬٨٢١[٣] |
• گەورەشار | ١٬٠١٥٬٩٧٤[٢] |
سەرناوی دانیشتوو | گۆتنبێرگی |
ناوچەی کاتی | UTC+١ (کاتی ناوەندی ئەوڕوپا) |
• ھاوین (DST) | UTC+٢ (کاتەکانی ھاوینی ناوەندی ئەوڕوپا) |
پۆستاڵ کۆد | 40xxx – 41xxx – 421xx – 427xx |
کۆدی تەلەفۆن | (+٤٦) ٣١ |
وێبگە |
یۆتۆبۆری (بە ئینگلیزی: / ɡɒθənbɜːrɡ /. بەسوێدی: Göteborg یۆتۆبۆری، خویندنەوەی [jœtɛbɔrj], دووەم گەورە شاری سوێدە وە پێنجەم گەورە شاری ئەسکەندەنافیایە، دەکەوێتە کەناراوەکانی خۆرئاوای سوێد. یۆتۆبۆری دروست کراوە لەلایەن شا گۆستاف ئەدۆڵفوس لەساڵی ١٦٢١ھەروەک چۆن لە یاداشتە پاشاییەکەی داھاتوە، یۆتۆبۆری خاوەنی گەورەترین بەندەرە لەئاستی ھەموو شارەکانی وڵاتانی ئەسکەندەنافیاوە.
ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٤٩٧٨٩ کەسە، گەنجان زۆرینەی ئەم ژمارەیە پێک دێنن. ئەم شارە شاری خوێندکارانە کە دوو زانکۆ لەخۆدەژرێت، زانکۆی یۆتۆبۆری لەگەڵ زانکۆی کالمێرس بۆتەکنەلۆژیا، ھاوبەشگای ڤاڵڤۆ بۆ ئۆتۆمبێل بۆیەکەم جار لەم شارە دامەزرا لەساڵی ١٩٢٧. ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی ھەی بەناوی یۆتۆبۆری لاندڤێتتێر کە لەدوری٣٠ کم لە باشوری خۆڕھەھەڵاتی شارەکەیە، فرۆکەخانەیەکی بچوکیشی ھەبوو کە ١٥ کم لەناوشاری یۆتۆبۆری دووربوو بەڵام بەھۆی قەڕەباڵغیەوە لە ساڵی ٢٠١٥ داخرا.
ساڵانە لەم شارە میھرەجانی گەورە سازدەکرێت کە لەھیچ شارێکی تری ئەسکەندەنافیا بەوگەورەییە نناکرێت، وەک میھرەجانی یۆتۆبۆری، کە لە ناوەڕاستی یەنایەر تاوەکو ناوەڕاستی کانونی دووەمی ھەموو ساڵێک بەردەوام دەبێت، ئەم میھرەجانە بۆیەکەم جار لەساڵی ١٩٧٩ ئەنجام درا کە میھرەجانێکی سینەمایی بوو، ساڵانە زیاتر لە ١٥٥،٠٠٠ کەس بۆ ئەم میھرەجانە سەردانی ئەم شارە دەکەن،
ناو
[دەستکاری]ناونانی ئەم شارە بۆ ھۆزەکانی گۆتی دەگەڕێتەوە، کە پێشتر لەم ناوچەیەو تەواوی باشوری سوێد ژیاون،(Götar یان Geatas، Gautar) کە بەواتای ژۆتیەکان دێت، بێرگ یان بێری بەواتای قوللە یاخود قەڵا دێت، یۆتۆبۆری بە مانای قەڵای گۆتیەکان دێت ھەروەک لە فەرھەنگە سوێدیەکان تۆمارکراوە.
مێژوو
[دەستکاری]لەسەرەتاکانی سەدەی ھاوچەرخ، یۆتۆبۆری بوە دەروازەیەکی گرنگ لەبەردەم سوێد ڕووبەڕوو بە ئاوەکانی دەریای باکور و زەریای ئەتڵەسی، ئەمیش بەھۆی گرنگی پێگە جوگرافیەکەیەوە کە کەوتۆتە سەرکەناراوەکانی خۆرئاوای سوێد بەرامبەر ھەریەکە لە نەرویژ لەباکور و دانماڕک لە باشوری، زۆر ھەوڵ دراوە بۆ بنیات نانی شارێک لەم شوێنە بەڵام ھەموو ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە تا دواھەمین ھەوڵ لە ١٦٢١ لەلایەن گۆستاف ئەدۆلفوس سەرکەوت و شارەکە دروست بوو. ب
یەکەم یاڵاخانە لەم شارە تەلاری کڵێسای یۆتۆبۆری بوو، بەڵام دواتر لەناوبردرا لەلایان ھێرش بەرە دانماڕکیەکانەوە، پاشان پردی Älvsborg لە نزیک باخچەی Färjenäs لەبەشی باکوری شارەکە لەگەڵ کڵێسایەک دروست کرانەوە لەساڵی ١٦٠٣ بەڵام دواتر لە ١٦١١ خاپور کرانەوە لەلایان دانماڕکیەکانەوە، ئەم شارە کاریگەری زۆری ئەڵمانەکان و نێزەرلاندیەکان و سکۆتلەندیەکانی لەسەرە، چونکە نەخشەی بناغەو ئاوەڕۆ و شەقامەکانی ئەم شارە لەلایان ئەندازیارە نێزەرلاندیەکانەوە کێشراوە، ھەربۆیە وەک شارێکی نێزەرلاندی خۆی نیشان دەدا، وەک ئەمستەردام و مانھاتن و جاکارتا و سەرجەم ئەو شارانەی نێزەرلاندیەکان دروستیان کردبوو. نێزەرلاندیەکان لەسەرتای کاری دەسەلاتداریان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست ھێنا تاوەکو ١٦٥٢ ئەمیش بەھۆی کۆچی دوایی ڕامکار و بیرمەندی گەورەی نێزەرلاندیەکان لە ئەنجومەنی شارەکە، دواتر سوێدیەکان دەسەڵاتی شارەکەیان گرتەوە دەست بەڵام لەژێر دەستی نێزەرلاندیەکانەوە کە یاساو زمانی نێزەرلاندیان بەسەردا سەپاندن، لەسەدەی حەڤدەھەم ١٨٠٧ دیواری گەورەی یۆتۆبۆریان دروست کرد.
شانبەشانی نێزەرلاندیەکان و ھاتنی سکۆت لەندیەکان ڕۆژبەڕۆژ شارەکە گەورەبوو و ژمارەی دانیشتوانی زیادی کرد، چاڵمێرز کە کوری پەنابەرێکی سکۆت لەندی بوو لەساڵی ١٨٤١ بەردی بناغەی زانکۆی چاڵمێرزی بۆ تەکنەلۆژیا دانا، پاشان پەنابەرێکی تری سکۆت لەندی بەناوی جێمس بەندەری Keiller ی دروست کرد بۆ دروستکردنی کەشتی لەبواری بازرگانی کە تاوەکو ساڵی ١٩٨٩ بەردەوام بوو، ئەم بەندەرە لەساڵی ١٩٠٦ وەک خەڵاتێک پێش کەش بەشارەکەی کرد.
سوێدیەکان دروشمی شێر لەگەڵ سێ کڕۆن وەک ھێمایەک بۆبەڕگڕی شارەکەیان بەرامبەر دوژمن بەکاریان ھێناوە لەسەر ئاڵاکەیان.
لە پەیماننامەی ڕۆسکیلد (١٦٥٨) ھەریەکە لە دانمارک و نەرویژدەستبەرداری بەشەکەیان بوون لەناوچەکانی ھاڵاندو بۆھاس، بەمە یۆتۆبۆری کەمترین مەترسی لەسەر مایەوە، کە بوە ھۆی پێشکەوتنی لەبوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی دەریاوانی و بەندەری کراوە، چونکە تاکە شارە بەھۆی پێگەکەی کە جموجۆڵی بازرگانی لێ ئەنجام دەدرێت.
لەسەدەی ھەژدەخەم، ماسی گری گرنگترین پیشەسازی بوو، لەگەڵ ئەمەی ھاوبەشگای سوێندی ھیندی لە ساڵی ١٧٣١ دامەزرا و شارەکە بوو بە شارێکی کراوە بەدەم جیھان کە گەشتی ئەنجام دەدا بۆ چین و ئەوپەڕی ئاسیا.
بەندەری یۆتۆبۆری بەجیھان ناسێندرا بەتایبەت لەکاتی کۆچی بەکۆمەڵی سوێدیەکان بۆ ڕۆژاوا، بەمە یۆتۆبۆری بوە خاڵی دەستپێکی گەشتیارانی سوێد، لەبرامبەریش لەبەری ئەمریکا سوێدیەکان بەندەری نێبڕاسکایان دروست کرد کەتەواوی دانیشتوانی ناوچەکە سوێدی بوون.
لەگەڵ ھاتنی سەدەی نۆزدەھەم، یۆتۆبۆری گۆڕدرا بۆشارێکی پیشەسازی گەورە تاوەکو سەدەی بیستەم، کە ژمارەی دانیشتوانی بۆ دە بەرامبەر زیادی کرد، لەساڵی ١٨٠٠ بۆ ١٩٠٠ لە ١٣٠٠٠ کەس بۆ ١٣٠٠٠٠ کەس زیادی کرد، لەسەدەی بیستەم چەندین ھاوبەشگای گەورەی پیشەسازی لێ دامەزرا وەک SKF و Volvo.
جوگرافیا
[دەستکاری]یۆتۆبۆری دەکەوێتە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سوێد، لەنێوان پایتەختەکانی دانماڕک و نەرویژ، وە دەڕوانێتە سەردەریای باکور ئەمە ھۆکاری دامەزراندن تەشەنەکردنی شارەکەبوو، وەبەھۆی کاریگەری دەریاکە پلەی گەرماکەی جێگیرەو ڕێژەی باران بارینی بەرزە، وە دووەم گەورە شاری سوێدە دوای ستۆکھۆڵم.
ناوەندی شاری یۆتۆبۆری ٨١٦٩٣١ کەسی تێدا دەژیت، کە دابەش کراون بەسەر چەند یەکەیەکی شارەوانی.
کەش و ھەوا
[دەستکاری]یۆتۆبۆری کەش و ھەوایەکی زەریایی ھەیە بەھۆی نزیکی لەدەریاوە، جگەلەوەی کەوتۆتەسەرھێڵی پانی باکور، پلەی گەرمای جێگیرەو گەرمترە لە زۆر شوێنی تر تەنانەت لە ستۆکھۆڵمیش، ئەمیش بەھۆی بورانەکانی دەریاوەیەبەتایبەت لە وەرزی ھاوین، کە ماوەی خۆڕھەڵاتنی دەگاتە ١٨ کاژێرو ٥ خولەک، لەزستانیش کەم دەبێتەوە بۆ ٦ کاژێر و ٣٢ خولەک، لەماوەی ئەم ساڵانانەی دوایی دا پلەی گەرما زۆبەرزبۆتەوە ئەمیش بەھۆی گۆڕانی پلەی گەرمی زەوی بەگشتی.
باخچەکان و سروشتەکەی
[دەستکاری]تەلارسازی
[دەستکاری]لەنگەرە تایبەتیەکانی
[دەستکاری]کەلەپور
[دەستکاری]مۆزەخانەکانی
[دەستکاری]خۆشگوزەرانی
[دەستکاری]پێشانگاو نمایشگاکانی
[دەستکاری]مۆسیقا
[دەستکاری]وەرزشەکان
[دەستکاری]ئابوری
[دەستکاری]گواستنەوەی گشتی
[دەستکاری]کەسایەتیە بەناوبانگەکانی
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Localities 2015; population 2010–2016, area, overlap holiday home areas, coordinates». Statistics Sweden. ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Folkmängd i riket, län och kommuner 31 mars 2018 och befolkningsförändringar 1 januari–31 mars 2018». Statistiska Centralbyrån.
- ^ «Population in localities increased by 120 000». Statistiska Centralbyrån (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Kvartal 2 2014». Statistiska Centralbyrån. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ١٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆتۆبۆری تێدایە. |