یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧٠-١٩٧١ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | Wembley Stadium |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٠ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢ |
کاتی ڕوودان | ٢ی حوزەیرانی ١٩٧١ |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام، Panathinaikos F.C. |
براوە | یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام |
ناوبژیوان | Jack Taylor |
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٠-١٩٧١ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە شانزدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام و پاناسینایکۆس بە ئامادەبوونی ٨٣ هەزار و ١٧٩ بینەر بەڕێوەچوو.[١]ئەمە دووەم یاریی کۆتایی لەسەر یەک بوو یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام بەشداریی کرد پاش ئەوەی یاری کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ بە یانەی میلانی ئیتاڵی دۆڕا[٢]؛ لەکاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو یانەی پاناسینایکۆسی یۆنانی بگاتە یاریی کۆتایی جامی ئەورووپا.هەردوو یانە بە چوار قۆناغدا پێشکەوتن و گەیشتنە یاریی کۆتاییی.ئەیاکس لە خولەکی ٥ پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک دیک ڤان دایک گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. لە خولەکی ٨٧دا ئەیاکس پێشکەوتنەکەی زیاترکرد، کاتێک لێدانێکی ئاری هان گۆڵی دووەمی تۆمارکردو لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر پاناسینایکۆسی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٣][٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- ١٩٧٠-١٩٧١ جامی ئەوروپا
- خێزانی بونیون گۆرانییەک لەسەر سەرکەوتنی ئەوروپی پاناتینیکۆس بە درێژایی ئەو وەرزە دەنووسن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ UEFA.com. «History: Ajax-Panathinaikos: UEFA Champions League 1970/71 Final». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ UEFA.com. «History: Milan-Ajax: UEFA Champions League 1968/69 Final». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «European Cup & Champions League History 1955-2022». www.europeancuphistory.com. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Ajax 71». www.champions-journal.com. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ تێدایە. |