بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان
بە تاجیکی: Дастаи миллии футболи Тоҷикистон
وڵاتی وەرزشتاجیکستان
ناسناوШерҳои форсй
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتتاجیکستان
کاپتنNuriddin Davronov
یاریگاPamir Stadium
خاوەنTajikistan Football Federation
وێبگەhttp://fft.tj/
کۆدی وڵات لە فیفاTJK


ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان (بە تاجیکی: Тими миллии футболи Тоҷикистон) نوێنەرایەتیی تاجیکستان لە یارییەکانی تۆپی پێی نێونەتەوەیی دەکات و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تاجیکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[١][٢] دوای جیابوونەوە و سەربەخۆبوونی کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەڵبژاردەی تاجیکستان یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەنجامدا و ساڵی ١٩٩٤ لە فیفا وەرگیرا.[٣][٤] یەکەم پێشبڕکێی فەرمی کە ھەلبژاردەکە بەشداریی کرد، پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦ بوو، کاتێک لە کۆمەڵەی ھەشتەمی سێ تیپیدا لەگەڵ ئۆزبەکستان و بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. دواتر بەحرەین کشایەوە و تەنیا تاجکیستان و ئۆزبەکستان مانەوە کە دوو یارییان بەرامبەر یەکتری ئەنجامدا، لە یاری یەکەمدا تاجیکستان بە ئەنجامی ٤–٠ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە یاری دووەمدا لە دەرەوەی یاریگاکەی دوای کاتی زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٥ یارییەکەی دۆڕاند. تاجیکستان ھەتا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ نەچوو بۆ ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی، بەڵام لە پاڵاوتنەکانی ١٩٩٨دا چوار سەرکەوتنی لە قۆناغی سەرەتاییی کۆمەڵەکان تۆمار کرد و تەنیا بە چین دۆڕا کە ئەمەش وای کرد لە پلەی دووەمدا لە دەرەوەی پێشبڕکێکەدا بێت.[٣] ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە بەشداری لە جامی جیھانیی فیفادا بکات.

ڕێزلێنان

[دەستکاری]

کۆنتینێنتاڵ

[دەستکاری]
  • جامی چالێنجەکەی ئەی ئێف سی
    • پاڵەوانان (١): ٢٠٠٦
    • پلەی دووەم (١): ٢٠٠٨
    • پلەی سێیەم (١): ٢٠١٠

بانگھێشتنامە

[دەستکاری]
  • جامی شا
    • پاڵەوانان (١): ٢٠٢٢
  • پاڵەوانێتی مێردێکا
    • پاڵەوانان (١): ٢٠٢٣
  • جامی ئیکۆ
    • پلەی سێیەم (١): ١٩٩٣
  • جامی بانگەباندو
    • پلەی دووەم (١): ٢٠١٨
  • جامی ئینتەرکیشوەری پاڵەوان
    • پلەی دووەم (١): ٢٠١٩

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Tajikistan - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-22.
  2. ^ "Tajikistan - Tajikistan - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2023-12-22.
  3. ^ ئ ا "Member Association - Tajikistan". FIFA.com. FIFA. Archived from the original on 9 July 2007.
  4. ^ "Tajikistan national team". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-22.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]