پێتێری ئۆرپۆ
ڕواڵەت
ئانتی پێتێری ئۆرپۆ (لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩) سیاسەتمەدار و ئەندامی پەرلەمانی فینلاندییە، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ جێگری سەرۆکی حکوومەتی فینلاند و لە ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ وەزیری دارایی و لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٥ وەزیری کشتوکاڵ و دارستان و لە ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ وەزیری ناوخۆی فینلاند کاری کردووە[١][٢] لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣، پارتی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ڕاستڕۆی فینلاند لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند لە ساڵی ٢٠٢٣ بە کۆکردنەوەی ٤٨ کورسی سەرکەوتنی بەدەستھێنا، ئۆرپۆ زیاتر لە ١٧ ھەزار دەنگی لە قەزاکەی خۆیدا بەدەستھێنا. بڕیارە ئۆرپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکی پێکھێنانی حکوومەت و کاندیدی سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکرێت کاتێک پەرلەمانی نوێ و سەرۆک کۆمار دوای ماوەیەکی کەم لە ھەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Räty, Orpo and Toivakka take over ministerial portfolios». Helsinki Times. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Sipilä's Government appointed». Finnish Government. ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Tulospalvelu | Eduskuntavaalit 2023 | Iltalehti». www.iltalehti.fi (بە فینلەندی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- میدیای پەیوەندیدار بە Petteri Orpo لە ویکیمیدیا کۆمنز
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێتێری ئۆرپۆ تێدایە. |