پیرەمێرد و زەریا
پەڕگە:Oldmansea.jpg | |
نووسەر | ئێرنست ھێمینگوەی |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بڵاوبوونەوە | ١٩٥٢ |
جۆری کتێب | چاپکراو (hardback & paperback) |
لاپەڕەکان | ١٢٧ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی پولیتزەر (١٩٥٣) خەڵاتی نۆبڵی وێژە (١٩٥٤) |
ژپنک (ISBN) | 0-684-80122-1 |
٨١٣٫٥٢ | |
LC Class | PS3515.E37 |
پیرەمێرد و زەریا (بە ئینگلیزی: The Old Man and the Sea) ناوی ڕۆمانێکی کورتی نووسراوەی ئێرنست ھێمینگوەیە. ھێمینگوەی ئەم چیرۆکەی لە کووبادا لە ساڵی ١٩٥١ نووسیوە. ئەم کتێبەی ھێمینگوەی یەکێ لە کارە ھەرە ناسراوەکانییەتی کە خەڵاتی پولیتزەری بردووەتەوە. ئەم داستانە ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی لەوەدا ھەبوو کە ھێمینگوەی بتوانێ لە ساڵی ١٩٥٤دا خەڵاتی وێژەی نۆبڵ بباتەوە.
وەرگێڕان بە کوردی
[دەستکاری]شێرکۆ بێکەس ئەم ڕۆمانەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاندووە سەر زمانی کوردیی سۆرانی کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری بەغدادا لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن-دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە ١٣٦ لاپەڕە بە چاپ گەیشتووەتەوە.[١] ئەم وەرگێڕانە ھەروەھا بە پێداچوونەوەی شوکور مستەفا لە شاری سلێمانیدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ١٥٣ لاپەڕە بۆ دووەم کەڕەت[٢] و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ١٥٨ لاپەڕە بۆ سێھەم کەڕەت چاپ کرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کتێبناسی
[دەستکاری]ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |