پۆڵەندا
Republic of Poland Rzeczpospolita Polska |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: Mazurek Dąbrowskiego (Dąbrowski's Mazurka) |
||||||
ھەڵکەوتەی پۆڵەندا (dark green) – لە ئەورووپا (green و dark grey) |
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | وارساو 52°13′N 21°02′E / 52.217°N 21.033°E | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠٢) | 96.7% Poles, 3.3% others and unspecified |
|||||
ناوی هاووڵاتی | Pole/Polish | |||||
دەوڵەت | Parliamentary republic | |||||
- | President | Andrzej Duda | ||||
- | Prime Minister | Mateusz Morawiecki | ||||
Formation | ||||||
- | Christianisation[c] | ١٤ نیسان ٩٦٦ | ||||
- | First Republic | ١ تەممووز ١٥٦٩ | ||||
- | Second Republic | ١١ تشرینی دووەم ١٩١٨ | ||||
- | People's Republic | ٣١ کانوونی یەکەم ١٩٤٤ | ||||
- | Third Republic of Poland | ٣٠ کانوونی دووەم ١٩٩٠ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٣١٢٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە [d](70th) ١٢٠٬٦٩٦٫٤١ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٣٫٠٧ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٠ | 38,186,860[١] (34th) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١٤ | ٣٨٬٤٨٣٬٩٥٧ | ||||
- | چڕی | ١٢٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (83rd) ٣١٩٫٩کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٠ | |||||
- | سەرجەم | $754,097 billion[٢] (20th) | ||||
- | سەرانە | $19,752[٣] (40th) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٠ | |||||
- | سەرجەم | $468.539 billion[٤] | ||||
- | سەرانە | $12,300[٤] | ||||
Gini (٢٠٠٢) | 34.5 | |||||
HDI (٢٠١١) | 0.813[٥] (very high) (٣٩th) | |||||
دراو | Złoty (PLN ) |
|||||
ناوچەی کاتی | CET (UTC+١) | |||||
- | ھاوین (DST) | CEST (UTC+٢) | ||||
لای لێخوڕین | right | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .pl | |||||
کۆدی تەلەفۆن | 48 | |||||
1 | ^a See, however, Unofficial mottos of Poland. | |||||
2 | ^b Although not official languages, Belarusian, Kashubian, Lithuanian and German are used in 20 communal offices. | |||||
3 | ^c The adoption of ئایینی مەسیحییەت in Poland is seen by many Poles, regardless of their religious affiliation or lack thereof, as one of the most significant national historical events; the new religion was used to unify the tribes in the region. | |||||
4 | ^d The area of Poland according to the administrative division, as given by the Central Statistical Office, is ٣١٢٬٦٧٩ km2 (١٢٠٬٧٢٦ sq mi) of which ٣١١٬٨٨٨ km2 (١٢٠٬٤٢١ sq mi) is land area and ٧٩١ km2 (٣٠٥ sq mi) is internal water surface area.[٦] |
پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا. لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئوکراینا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢٬٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانی پۆڵەندا زیاتر لە ٣٨٬٠٠٠٬٠٠٠ کەسن.
ناوی وڵات
[دەستکاری]ناوی ئەم وڵاتە لە ناوی نەتەوەکەیانەوە گیراوە کە لە زمانی خۆیاندا بە تاکێکی نەتەوەکەیان دەڵێن Polak و بە کۆ دەڵێن Polacy. لە بڕێک لە زمانەکاندا وەک فارسی ناوی ئەم وڵاتە لە نەتەوەی Lechici وەرگیراوە کە لە ڕابردوودا لەو ناوچەیەدا نیشتەجێ بوونە. لە فارسیدا بەم وڵاتە «لھستان» (لەھستان) دەڵێن.
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٠٢٥ خرۆبەری (Chrobry) وەک یەکەم پاشای وڵات، دەسەڵاتی پۆڵەندای گرتەدەست، زۆرینەی بەشەکانی پۆڵەندا لە ساڵی ١١٦٣ خرایە سەر ئیمپراتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆمان، ساڵی ١٢٤١ ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی دوژمنکارییەکی سەخت بووەوە کە ئەویش ھێرشی مەغۆلەکان بوو بۆ سەر پۆڵەندا بە سەرکردایەتی باتۆخان، مەغۆلەکان میرنشینەکانی باشووریان خاپوورکرد. ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەڵمانی - پۆڵەندی لەگەڵ مەغۆلەکان سوودی نەبوو لەشەڕی لیکنیتچادا، دوای ئەو کێشانەی کە پۆڵەندا تووشی بوو، لەسەدەی پازدەھەم ھەوڵی یەکخستنەوەی ئەم وڵاتە درا. ساڵی ١٤٤٧ پۆڵەندا لەگەڵ لیتوانیا یەکیگرت. پۆڵەندا سێجار دابەشکراوە، ئەویش لەساڵانی ١٧٧٢ و ١٧٩٣ و ١٧٩٥، دوای ئەوەی ناپلیۆن شکستی ھێنا دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگ کە نەمسا، پرووسیا و ڕووسیا بوون لە ساڵی ١٨١٥ ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆڵەندا، بەم شێوەیە پۆڵەندییەکان بوونە قوربانی و بە بێ دەوڵەت مانەوە تا ساڵی ١٩١٦ شانشینی پۆڵەندا ڕاگەیەنرا.
لە ساڵی ١٩١٨دا لە نێوان ساڵانی جەنگی جیھانیی یەکەم کۆماری پۆڵەندا ڕاگەیەندرا. ساڵانی دواتر پۆڵەندا ئەو زەوییانەی گێڕایەوە سەر خاکی خۆی کە لە دەستی دابوون، ئەو ماوەیەی کە کەوتە نێوان دوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم، واتە لە نێوان ساڵانی ١٩١٩–١٩٣٩ وڵاتی پۆڵەندا تووشی بارودۆخی ناجێگیری سیاسی و ئابووری بوویەوە، لاوازی و بێھێزی پۆڵەندا وای کرد کە نەتوانێت ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوامی ھەر دوو دەوڵەتی ئەڵمانی و سۆڤیەتی ببێتەوە، ھەر لەبەر ئەمەش ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە لە نێوان ھێتلەر و ستالیندا واژووکرا لە ساڵی ١٩٣٩ بەوەی کە کاری دوژمنکاری نەکەنە سەر یەکتری پۆڵەندا باجەکەی دا، چونکە جارێکی تر ئەم وڵاتە دابەش کرایەوە. بەو شێوەیە ئەڵمانیا جەنگی جیھانی دووەمی بەرپاکرد لە ئەیلوولی ١٩٣٩دا، بەھۆی ئەوەی بەشێکی پۆڵەندای داگیرکرد، ھەروەھا ئەمە وای کرد کە ھێزەکانی سۆڤیەت لای خۆرھەڵاتی پۆڵەندا داگیر بکەن و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا پێگەی لەسەر نەخشەدا نەھێڵن، بەڵام ئەڵمانیا بە خێرایی لە ساڵی ١٩٤١ جەنگی بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت ڕاگەیاند و توانی دەست بەسەر خۆرھەڵاتی پۆڵەندا دابگرێت کە ھێزەکانی سۆڤیەت پێشتر داگیریان کردبوو، بەڵام ھێزەکانی سۆڤیەت جارێکی تر توانیان کە ھێزەکانی ئەڵمانیا تێک بشکێنن و لە ساڵی ١٩٤٥دا دەست بەسەر پۆڵەندا بگرنەوە.
لە ساڵی ١٩٩١دا وڵاتی پۆڵەندا لەگەڵ ھەنگاریا و چیکسلۆڤاکیا چوونە ناو بەرەی خۆراواوە و ھەمان ساڵ پۆڵەندا بوو بە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، لە ساڵی ١٩٩٩ش بوو بە ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی باکووری (ناتۆ)، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤دا بوو بە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا.
جوگرافیا
[دەستکاری]پۆڵەندا دەکەوێتە خۆرھەڵاتی ئەورووپاوە، دەریای بەلتیک دەکەوێتە سەرووی پۆڵەنداوە، بەڵام لە باکووری خۆرھەڵات ھەریەک لەھەرێمی لینینگرادی ڕووسی و لیتوانیا ھاوسنورن لەگەڵیدا، ھاوسنوریشە لەگەڵ بیلاڕووس و ئوکراینا لە خۆرھەڵات و سلۆڤاکیا و چیک دەکەونە باشوورییەوە، ئەڵمانیاش دەکەوێتە خۆراوای ئەم وڵاتەوە.
سروشتی پۆڵەندا واھەڵکەوتووە کە لە باکوور دەشت و ڕێکی زۆرە، بەڵام تا بەرەو باشوور بڕۆین بەرزایییەکانی زیاتر دەبن. بەرزترین لووتکە لە وڵاتی پۆڵەندا لووتکەچیای ڕیسی (Rysy)یە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٤٩٩ مەتر، ڕووباری فیسوا درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتەیە، ڕووباری ئەودرا سنوورێکی سروشتی لەگەڵ ئەڵمانیادا دروست کردووە، دارستانەکان نزیکەی ٢٨٪ی ڕووبەری وڵاتیان داگیرکردووە، گرنگترین شارەکانی بریتین لەکراکۆف و بۆزنان و بەندەرە سەرەکییەکانیشی بریتین لە گدانیسک و شچاچیتن کە دەکەونە سەر دەریای بەلتیک.
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی پۆڵەندا ٣٨٬٢٢٠٬٥٤٣ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٥٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫١ ساڵە. ھەروەھا ٦١ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٧]
ھەروەھا سەیری بکە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریGUS – Population as of 30.06.2010
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریwbpdf
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریworldbank
نەدراوە - ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریimf2
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریTable 1 – Human Development Index and its components
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریCSO_2008
نەدراوە - ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆڵەندا تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |