مەتەڵ
مەتەڵ (بە ئینگلیزی: Riddle) بە واتای شتێکی ئەستەم یان گرێ کوێرەیەک دێت، و ئاماژەیە بە وتەیەکی ھۆنراو کە مەبەست و واتایەکی شاراوەی تێدایە و ڕادەی بیرتیژی، وریایی، زیرەکی و ژیریی مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێت.
وشە ھاوتاکان
[دەستکاری]لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی مەتەڵ ئەم وشانەش بەکار دێن:ھەتەڵ، مەیل، ھەڵێنە، چەوچە، مامک، تێدەرخستۆک، تشتانۆک، دەناچییە، لیچار، چمام، قاف، پەردەک، چێ کە چێ کە
لێکدانەوەی مەتەڵ
[دەستکاری]لێکدانەوەی مەتەڵ زۆر شتی نادیار و شاراوەمان بۆ دەردەخات؛ جگە لەوەی ڕادەی بیرتی ژی، ژیری و وریایی نەتەوەییمان بۆ دەردەخات، زۆر زاراوە و وشەی تایبەتی ئەو زمانەش لە تیاچوون دەپارێزێت. لە زمانی کوردیدا بەھۆی فرەدیالێکتیکی و زاراوەی جۆراوجۆر، ھەر ناوچەیەک مەتەڵی تایبەت بە خۆی ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی دەوڵەمەند بوونی مەتەڵەکان.
فرەدیالێکتیکی
[دەستکاری]- کرمانجی باکوور:
«دەسرۆکەکا گول گولی، تژی سێڤێت سۆر کری» (ئاسمان و ئەستێرە)
«چار برایە، جا دیارە، یەکی گەرمە، یەکی سارە، یەکی بارە» (ھاڤین، زڤسان، بەھار، پاییز)
- کرمانجی ناوەڕاست:
«حەوزە قووڵە، دەوری تووڵە» (چاو)
- کەلھوڕی:
«ئەگەر فام دیر فامد لە ھۆزە، کام لەی مەلیلە، وەھار وەشیرە» (شەمشەمەکوێرە)
- گۆران:
«نانوو شەوێ ڕۆنە بڕیو، پازدە ڕوێ جا وریۆ» (مانگ) و…
جۆرەکانی مەتەڵ
[دەستکاری]- زۆرێک لە مەتەڵەکان زەینی بێ وێنەی خەڵک دروستیان کردووە، لە سەرەتادا زۆر سەرسووڕھێنەر و دوور لە زەینن، جاری واھەیە وشەیەک بۆ سەرلێشێوانە و مرۆڤ بە ھەڵەدا دەبات و لە وەڵامی دروستی مەتەڵەکە دووری دەخاتەوە وەک:
«ملی ھەیە و سەری نییە، باسکی ھەیە و دەستی نییە» (کراس)
- جاری وایە بڕێ لە وشەکان بۆ ئاھەنگین کردنی و ڕازاندنەوەی مەتەڵەکە دێن و ھیچ مانایەکیان نییە وەک:
«ھەلاران و مەلاران، ھێلکە دەکەن لە داران، بۆ فەقیر و ھەژاران» دوو وشەی ھەلاران و مەلاران بۆ ڕازاندنەوەی مەتەڵەکە ھاتوون
- زۆرێک لە مەتەڵەکان بۆ بەر لە ئیسلام دەگەڕێنەوە و لەگەڵ پەندی پێشینیاندا کۆنترین دەقی پەخشانی کوردی پێک دەھێنن، وەک:
- «ڕەقە بە ڕەق دەکەوێ، سوورە بە نەرمی دەکەوێ» (ئەستێ و پووش)
- چوومە سەر بەردێ، ڕوانیم لە زەردێ، دارێ بە چەپۆک، بەر بوو لە بەردێ» (ئاشی ئاو)
- «زەوی لافاوە، شارێک لەسەر ئاوە، ھەموو زیندەوەرێکی لە ناوە» (گەمییەکەی نووح)
- بەشێک لە مەتەڵەکان بابەتی ئیسلامییان تێدایە و سەر بە سەردەمی ئیسلامین وەک:
«پیاوێ نوێژی دەکرد، سڵام لای ڕاستیداوە نوێژەکەی بەتاڵ بوو، سڵام لای چەپی داوە تەڵاقی کەوت، سەری ھەڵبڕی ڕۆژووەکەی شکا»
- بەشێک لە مەتەڵەکان دەچێتەوە سەر ئامێر و کەرەستەی نوێی ئەمڕۆ، وەک:
«ئەوە چییە بەرزی ئەکەیتەو یەک پای ھەیە، دای ئەنی سێ پای ھەیە» (فەرخون)
- بڕێک لە مەتەڵەکان گاڵتە و گەپ و پێکەنینیان تێدایە و ھەندێکی تریان جنێو، قسەی تاڵ و ترش و جاری واشە بابەتی شیرین و خۆشی تێدایە، وەک:
«دەمی تاقە، چاوی زاقە» (کڵاو)
«سەری یەکە و بنی دوو، بە باو باپیرتا چوو» (شواڵ)
«بنی دەگڵی، قەدی دەکەرێ، سەر دەتوو، ئەگەر نەزانی چاوت دەرێ)» (کەنگر)
«بە شەوا قسرە و بە ڕۆژا ئاوس» (پێڵاو)
- و
...
سوودەکانی مەتەڵ
[دەستکاری]- بۆ ھەڵسەنگاندنی ھۆش و وریایی
- کێبەرکێ و کات بەسەر بردن
- بەھێز بوونی بیر و ھۆش
- پاراستنی وشەو زاراوەکان
- لێکدانەوەی باری کۆمەڵناسی، ئابووری، مێژوویی، کەلتووری و …
- زانیاری لە مەڕ ژیان و ژیواری ڕابردووان
- و…
پێکھاتەی مەتەڵ
[دەستکاری]مەتەڵ ڕستە یا دەستەواژەیەکی وەسف کراوە کە توخمی وەسف کراو بەشی بنەڕەتی پێکھاتەکە پێک دێنێ. لە ھەر مەتەڵێکدا لانیکەم بابەتێک ھەیە کە ئاشکرا وەسف دەکرێت (بابەت) و ھەواڵێک سەبارەت بەو بابەتە ئەدرێت (ھەواڵ) وەک:
- «دارەکەی سەر تەجەرە، ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە» (خۆر)
(دارەکەی سەر تەجەرە)بابەت و (ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە)ھەواڵ.
بڕێ مەتەڵ دوو یا چەند بەشی وەسفییان ھەیە، وەک:
- «سەوزە وەک خەیار، بەرزە و ەک چنار، ترشە وەک ھەنار» (ڕێواس)
پۆلێن کردنی مەتەڵ بەپێی بابەت
[دەستکاری]=== ئایینی ===
- «پێنج فەرزی بێ بیسمیلا»(بانگ)
- «بیگری مشتێکە، بەری دەی دەشتێکە» (نەوس)
- «خۆی فەڕزە، نییەتی سونەت» (غوسڵ)
- «خۆی سونەتە، نییەتی فەرز» (دەسنوێژی مەیییەت)
- «بیبینی لە بەری ناکەی، لە بەری بکەی نابینی» (کفن)
سروشت و ژینگە
[دەستکاری]- «دەڕوا پێی نییە، دەخورێ گۆشتی نییە» (ئاو)
- «سەری سپییە و مووی نییە، ھەڵدەپەڕێ و پیی نییە» (تەرزە)
ئەندامەکانی لەش
[دەستکاری]- «بانێکە و ھەیوانێکە، چوار بزنەو شوانێکە» (پەنجەی دەست)
کەل و پەل
[دەستکاری]- «ئاغای شەو، خانمی ڕۆژ» (گەسک)
- «لایێ کوورەیە، لایێ کڕێوە» (یەخەچاڵ/ سەلاجە)
- «کلکی دارە، ملی خوارە، دەمی ھارە» (داسوکە)
ئامێر و کەرەستە
[دەستکاری]- «کارت پێ بێفڕەی دەدەی، کارت پێ نەبێ ھەڵی دەگری» (تۆڕی ڕاوەماسی)
- «ھەتا بایدەی، قورستر دەبێ» (تەشی)
- «ھەموو زمانێ دەزانێ» (قەڵەم)
- «سێ یاریزان، دوازدە سەیرکەر» (کاتژمێر)
خۆراک
[دەستکاری]- «ناوی شارێکە، لەسەر دارێکە» (پرتەقاڵ)
- «سەری دەبڕی و بۆی دەگری» (پیاز)
- «بە ساقی مەلا، بە شکاوی حاجی» (ھێلکە)
ئاژەڵ و بەرھەمی ئاژەڵی
[دەستکاری]- «دەخوێنێ بولبول نییە، مەلە ئەکا ماسی نییە، ھەڵدەبەزێ کەروێشک نییە» (بۆق)
بیرو ھۆش
[دەستکاری]- «دە لە دەیان دەرێنی، دەمێنێتەوە دە» (دەسکێش و پەنجەکانی ھەردوو دەست)
و
[دەستکاری]- «تا لێی زیاد بێ، کەم دەکا» (تەمەن)
- «بەڕۆژ لە گەڵتا دەڕوا، بە شەو دادەنیشێ» (سێبەر)
جوانکاری لە مەتەڵدا
[دەستکاری]لە مەتەڵدا جۆرەکانی ھونەری زمان پاراوی و جوانکاری بەدی دەکرێت، وەک: خوازە، چواندن، کینایە، دژییەکی، تێھەڵکێش، تیل نیشان، کورتە و…. زۆربەی زۆری مەتەڵەکان کێش و سەروادارن و بڕگەیین، یان بە شێوەی پەخشانێکی ڕازاوە و ھۆنراون.
باوای چەفت و چێڵ، دایەی سەرپانە/ کوڕیان شیرینەو کوڕەزا دێوانە
- باوای چەفت و چێڵ: خواستن لە دارمێو
- دایەی سەرپانە: خواستن لە گەڵا
- کوڕیان شیرینە: خواستن لە ترێ
- کوڕەزا دێوانە: خواستن لە مەی
- کوڕیان شیرینە: خواستن لە ترێ
- دایەی سەرپانە: خواستن لە گەڵا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کتێبی مەتەڵ و موعەمما - ئیبراھیم ئەحمەدی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەتەڵ تێدایە. |