بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدانی سزا (تۆپی پێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنی جێبەجێکردنی لێدانی سزا، کاتێک کە دەبێ تەنیا گۆڵپارێز و یاریزانی جێبەجێکەری لێدانەکە بەتەنیا بمێننەوە لە ھێڵی سزا و یاریکەرانی تری ھەردوو یانە لە دەرەوەی ھێڵی سزا بوەستن.
گەڕاندنەوەی تۆپ لەلایەن گۆڵپارێزێک لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی سزا لەلایەن یاریکەرێکی یانەی بەرامبەر.

لێدانی سزا یان پێناڵتی (بە ئینگلیزی: Penalty kick) یەکێکە لە سزاکان کە لە یاساکانی تۆپی پێ ئاماژەی پێکراوە، و لە یارییەکاندا کاری پێ دەکرێت.[١]

ھۆکارەکانی بوونی لێدانی سزا

[دەستکاری]
  • تۆپ بە دەستی یاریکەری یانەی بەرامبەر بکەوێت لە ناوچەی ١٨ یاردەی یان ناوچەی سزای یانەی بەرامبەر، ئەمە لەکاتێکدا تۆپی خۆپاراست نەبێت واتە دەستی بە جەستەیەوە نەبێت.
  • یاریکەرێک لێی بدرێت لەلایەن یانەی بەرامبەر، لە ناوچەی ١٨ یاردەی یان ناوچەی سزای یانەی بەرامبەر (لەم کاتەدا ناوبژیوان بڕیاری کۆتایی دەدات).[٢][٣]

لەکاتی ھەژمارکردنی لێدانی سزا دەبێت تەنیا یاریکەرێک لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی بەرامبەر لە ناوچەی ھێڵی سزا بمێننەوە و گشت یاریکەرانی تر دەبێ بچنە دەرەوەی ھێڵی سزا، لەکاتێکدا ئەو یاریکەرانەی کە لەدەرەوەی ھێڵی سزا وەستاون ئەوا بەر لەوەی یاریکەرەکە لێدانی سزا جێبەجێ بکا ئەو یاریکەرانەی دێنە نێو ھێڵی سزا ئەوا دادوەری یاری بۆی ھەیە لێدانی سزاکە دووبارە بکاتەوە لەکاتێکدا کە یاریکەرەکە گۆڵی کردبێت یان نا، و دەبێ ئەو یاریکەرەی ھەڵدەستێ بە جێبەجێکردنی لێدانی سزا لەگەڵ فیکەی دادوەر ئەرکەکەی جێبەجێ بکات ئەگەر نا ناوبژیوان بڕیارێکی تر دەردەکا یان لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە.[٤]

یەکەم گێڕانەوەی لێدانی سزا

[دەستکاری]

یەکەم گۆڵپارێز کە توانی لێدانی سزا بگەڕێنێتەوە بە تەواوی دیار نییە بەڵام لە یارییە فەرمییەکاندا فلیکس مۆرینھۆی گۆڵپارێز یەکەم کەسە کە لێدانی سزای گێڕاوەتەوە (سەیڤ) کردووە، فلیکس مۆرینھۆ باوکی ڕاھێنەری ئێستا جۆزێ مۆرینھۆیە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Football penalty kicks explained in 700 words". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-08.
  2. ^ Association, The Football. "Law 14 - The Penalty Kick". www.thefa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-08.
  3. ^ "Mastering Penalties Football: The Ultimate Guide" (بە ئینگلیزی). 2024-04-08. Retrieved 2024-08-08.
  4. ^ Powel, Joel (2022-08-03). "What is a Penalty Kick in Soccer? (Must-Know Rules)". Soccer Blade (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-08.