بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سوزان ساراندۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوزان ساراندۆن
بە ئینگلیزی: Susan Sarandon
لەدایکبوون (١٩٤٦-١٠-٠٤) ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونSusan Abigail Tomalin
ھاوسەرکریس ساراندۆن
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)تیم ڕۆبینز، Franco Amurri
منداڵEva Amurri، مایڵز ڕۆبینز
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەری دۆبلێر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
پۆستەکانباڵیۆزی نیازپاکی یوونیسێف
پەروەردەThe Catholic University of America، Edison High School
دەستپێکی چالاکی١٩٧٠
ئەندامی حیزبیپارتی دیموکرات
ئایینکاسۆلیکی
ئارەزووی سێکسیدووزایەندخوازی
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر
وێبگەhttp://www.susan-sarandon.com

سوزان ساراندۆن (لە دایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦، نیویۆرک سیتی)[١][٢] خانمەئەکتەر،[٣][٤] چالاکوان و بەڕێوبەری بەرھەمھێنانە. ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد ئەواردز. زیاتر لەوەش، نۆ جار بووەتە پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا شەش پاڵێوراوبوونیش لە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.

سوزان لە ساڵی ١٩٧٠، بۆیەکەمینجار لە فیلمی جۆو دەرکەوت.[٥][٦] لە ساڵی ١٩٧٢، بۆیەکەمینجار لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، ئەمەش کاتێک بوو کە لە شانۆگەری ئێوارەیەک لەگەڵ ڕیچار نیکسن بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٩٥، لە فیلمی Dead Man Walking بەشداریکرد، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[٧] بەر لەو فیلمەش چوار جار پاڵێوراوبووە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. سوزان لە ساڵی ٢٠٠١، دەرکەوتنێکی کورتی ھەبوو لە زنجیرەی ھاوڕێکان، کە بەم ھۆیەوە پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، کە جگە لەمجارە ئەوا پێنج جاری دیکە پاڵێوراوی بەدەستھێنانی خەڵاتەکە بووە.

سوزان جگە لە کارەکانی وەک ئەکتەر، ئەوا وەک چالاکوانێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت و ناسراوە،[٨] ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ بوو بە باڵیۆزی چاکەخوازی یوونیسێف. لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتکرا لەبەرامبەر چالاکیی و کارەکانی لەدژی برسیێتی. سوزان ماوەیەکیش لەدژی سزای مەرگ کەمپەینی ساز کردبوو.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Esther Zuckerman. "Susan Sarandon Shares Her New York Favorites" October 19, 2011 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The Village Voice, August 30, 2011; accessed September 23, 2011.
  2. ^ Paul T. Hellmann (14 February 2006). Historical Gazetteer of the United States. Routledge. pp. 780–. ISBN 1-135-94859-3. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ McCabe, Bruce. "Susan Sarandon, the 'actor'". Boston Globe. April 17, 1981. Retrieved January 21, 2021.
  4. ^ «Susan Sarandon, Oscar-winning actor, is latest Hollywood name standing in solidarity with Indian farmers». Hindustan Times (بە ئینگلیزی). ٦ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Nystrom, Derek (2004), "Hard Hats and Movie Brats: Auteurism and the Class Politics of the New Hollywood", Cinema Journal, Vol. 43, no. 3, pp. 18–41.
  6. ^ Perlstein، Rick (2008). Nixonland: The Rise of a President and the Fracturing of America. Simon and Schuster. ISBN 978-0-7432-4302-5.
  7. ^ «Susan Sarandon». Biography (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «2004 Racism Watch Calls On Bush-Cheney Campaign to Change or Pull Offensive Ad». Common Dreams. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «Susan Sarandon Fights to Save Death Row Inmate's Life: People.com». PEOPLE.com.