دەروازە:کەنەدا
پێشەکیکەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
وتاری ھەڵبژێردراومەڵبەندی ئیتن تۆرەنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Eaton Centre) کە لە ئەیلوولی ٢٠١٥ سەرلەنوێ بنیات نرایەوە لەلایەن ھاوبەشگای سی فێ تۆرەنتۆ ئیتن، بە کورتیەکەی مەڵبەندی ئیتن (ئیتن سەنتەر). شاباژێرێک یان ناوەندێکی بازارکردنە لە تۆرەنتۆ، ئۆنتاریۆ، کەنەدا. لەلایەن ھاوبەشگای کادیلاک فێرڤیو خاوەنداریەتی دەکرێت، ھەر بەھەمان ناوی کۆنی ئیتن نوێ کرایەوە کە لە کۆتایی نەوەدەکان مۆلەتی کارکردنی وەرگرتبوو. ئیتن سەنتەر بەسەرنج ڕاکێشترین شوێنی تۆرەنتۆ دادەنرێت، کە لەھەر شوێنێکی تری گەشتیاری زیاتر سەردانیکەری ھەیە، یەکێکە لەھەرە قەڵەباڵغترین شاباژێڕەکانی ئەمەریکای باکور، ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەی شوێنەکەیەوەیە کە کەوتۆتە ناوجەرگەی شار. تەنھا لەماوەی ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی ٤٨٬٩٦٩٬٨٥٨ کەس سەردانیان کردوە. ئەمەش ڕێژەکەی زیاترە بەبەراورد بەھەریەکێک لەھەرە قەڵەباڵغترین شاباژێڕەکانی ئەمێریکا وەک (شاباژێڕی ئەمریکا، ئاڵا موانا سەنتەر، سەنتراڵ پارک). ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڕەی فلیچەر فارکەھارسن (بە ئینگلیزی: Ray Farquharson) پزیشک و توێژەر و مامۆستایەکی زانکۆی کەنەدی بوو. خاوەنی مەدالیای ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو، خاوەنی پلەی خانەدان بوو لەناو ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی، کە لەپلە ھەرەبەرز و نایابەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو. لە ٤ئابی ١٨٩٧ لە شاری کالیدن لە ھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا لەدایک بوو. بەتەواوی ژیانی مامۆستای زانکۆی بوو لە زانکۆی تۆرنتۆ، ھەروەھا مامۆستای کرداری و ڕاھێنەر بوو لە نەخۆشخانەی گشتیی تۆرەنتۆ. یاریدەدەری توێژەر ئارتەر سکوایرەز بووە. داھێنەری بارێکی تەندروستییە کە پێی دەڵێن دیاردەی فارکەھارسن. داھێنەری چەند بنەمای گرنگە لە بواری لینجەڕژێنەکان بەجۆرێک تێخستنی ھۆرمۆنەکانی لەڕێی دەرزی ئاژنینەوە ڕوون کردەوە کە چۆن ئەنجامێکی دروستی دەبێت و بەشێوەی ئاسایی لە جەستە کاردەکات. ئایا زانیوتە؟
دەڤەر و شارەکانی کەنەدائاودڕی ھەدسن (بە فەڕانسەیی: baie d'Hudson) یەکێک لە گەورەترین ئاودڕەکانی جیھان و ھەروەھا چوارەمین زەریای گەورەی جیھانە بە ڕووبەری ٨١٩،٠٠٠ کم٢ کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەنەداوە ھەڵکەوتووە. ئەم ئاودڕە لە باکوور و ڕۆژاواوە بە ویلایەتی نوناڤوت، لە باشوورەوە بە ویلایەتەکانی مانیتۆبا و ئۆنتاریۆ و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ویلایەتی کێبێک دەوەرەی گیراوە. لە ڕیگای تەنگەڵانی ھەدسن لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ئوقیانووسی ئاتلانتیک و لە ڕیگای کانالی فۆکسیش لە باکوورەوە ئوقیانووسی ئارکتیک دەگرێتەوە. ئەم ئاودڕە بە ناوی ھێنری ھەدسن دۆزەرەوەی خەڵکی ئینگلیز کراوە کە لە ساڵی ١٦١٠ ئەم ئاودڕەی دۆزییەوە. زیاتر... وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکاندەستەواژە کەنەدیەکان
کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |