تەھا یاسین ڕەمەزان
تەھا یاسین ڕەمەزانی جزراوی (٢٠ی شوباتی ١٩٣٨ لە مووسڵ، شانشینی عێراق - ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ لە کەمپی داد، کازمیە، بەغدا) سیاسەتمەدار و ئەفسەرێکی سەربازیی بە ڕەچەڵەک کوردی عێراقی بوو[١]، کە لە مانگی ئازاری ١٩٩١ ھەتا ڕووخانی سەدام حوسێن لە نیسانی ٢٠٠٣ وەکوو یەکێک لە سێ جێگرەکەی ئەو لە دەسەڵاتدا بوو.
بە دوای ڕووخانی حکوومەتی سەدام، تەھا یاسین ڕەمەزان خرایە نێو لیستی عێراقییە داواکراوەکانی ئەمریکا و لە نێو کارتە یاریکردنەکانی عێراقییەکانی زۆر داواکراو وەکوو خشتێکی دە وێنا کرا. لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ لە مووسڵ، لەلایەن شەڕوانانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستگیر و ڕادەستی ھێزە ئەمریکییەکان کرا.[٢]
تەھا یاسین ڕەمەزان یەکێک لە تۆمەتبارانی دادگایی ئەلدوجەیل لە دادگای تایبەتی عێراق بوو. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦دا سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ دادگای تێھەڵچوونەوە، دۆسیەکەی گەڕاندەوە بۆ دادگا و وتی سزاکە زۆر نەرمە و داوای سزای لەسێدارەدانی بۆ کرد.[٣] لە ١٢ی شوباتی ٢٠٠٧دا سزای لەسێدارەدان بە ھەڵواسینی بەسەردا سەپێندرا.[٤] حوکمەکەی لە چوارەمین ساڵڕۆژی ھەڵمەتی ئەمریکا لەسەر عێراق، پێش بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ جێبەجێکرا.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Taha Yassin Ramadan». The Guardian. London. ٢١ی ئازاری ٢٠٠٧. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Saddam's VP Is Captured». CBS News. CBS. Associated Press. ١٩ی ئابی ٢٠٠٣. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi court upholds Saddam's death sentence». NBC News. Associated Press. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Top Saddam aide sentenced to hang». BBS News. ١٢ی شوباتی ٢٠٠٧. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Former Iraq vice-president hanged». BBC News. ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Kim Gamel (٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧). «Taha Yassin Ramadan, Saddam's Deputy, Is Hanged Before Dawn». New York Sun. Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەھا یاسین ڕەمەزان تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- لەدایکبووانی ١٩٣٨
- مردووانی ٢٠٠٧
- خەڵکی مووسڵ
- ئیعدامەکانی سەدەی ٢١ لەلایەن عێراقەوە
- لەسێدارەدراوانی عێراقی
- لەسێدارەدراوانی کورد
- بکوژە بەکۆمەڵەکانی لەسێدارەدراو
- سیاسەتمەدارە لەسێدارەدراوەکان
- سیاسەتوانانی کورد
- سەرۆکە حکومەتەکان کە دواتر زیندانی کران
- دیلەکانی جەنگی عێراق
- کوردەکانی باشووری کوردستان
- شەبەک
- بکوژە بەکۆمەڵەکانی خەڵکی عێراق
- سیاسەتمەدارە عێراقییەکان کە بۆ تاوان سزا دران
- بۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی سزا دراوەکان
- بۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی سزا دراوەکانی خەڵکی عێراق
- دیلەکانی جەنگی خەڵکی عێراق
- موسڵمانە سوننەکانی عێراق
- ئەندامانی فەرماندەییی ھەرێمیی پارتی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی – ھەرێمی عێراق
- کارتی یاریی عێراقییەکان زۆر داواکراو
- بە ھەڵواسین لەسێدارەدراوەکان لەلایەن عێراق
- کەسایەتییەکانی پەیوەندیدار بە ڕاپەڕینی ١٩٩١
- تاوانبارانی پۆلیتیساید
- جێگرەکانی سەرۆک کۆماری عێراق