ئەپۆلۆ ١١
ڕواڵەت
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/27/Apollo_11_insignia.png/220px-Apollo_11_insignia.png)
ئەپۆلۆ ١١ یەکەمین جۆری رۆیشتنی مرۆڤ بوو بۆ نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ، کەشتی ئەپۆلۆ ١١ لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٩. دوای ھەڵدانی ئەپۆلۆ ٨ و ئەپۆڵۆ ١٠ کە نزیک کەوتنەوە لە مانگ و سووڕانەوە لە دەوری پێش ئەوەی بگەرێنەوە سەر زەوی ئەپۆلۆ ١١ نێردرایە سەر مانگ.هەر وەها پرۆگرامی ئەپۆلۆ
برییتی بوو لە:ناردنە دەرەوەی ١٢ کەشتیوانی ئاسمانی بۆ سەر ڕووی هەیڤ
دەستەی کەشتیوانان[دەستکاری]
- باز ئاڵدرین
- نیل ئارمسترانگ _ سەرۆکی دەستەکە و یەکەمین مرۆڤ کە چووە سەر مانگ
- مایکڵ کۆلۆنێز
دەستەی پارێزی
دەستەی یارمەتی
نیشتنەوە[دەستکاری]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9c/Aldrin_Apollo_11.jpg/220px-Aldrin_Apollo_11.jpg)
لە ١٦ تەمموزی ١٩٦٩ نێردران دوای ئەوە زانیاری و داتاکانیان دەناردەوە سەر زەوی
- دوا ٢ کاژێر و ٤٠ خوولەک چوونە دەرەوە لە زەوی
- دوای ٧٥ کاژێر و ٥٠ خوولەک چوونە نێو مانگ
- دوای ١٠١ کاژێر و ٣٦ خوولەک کەشتیەکە لێک جیا بوویەوە
- دوای ١٠٢ کاژێر و ٤٥ خوولەک نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ لە ناوچەی دەریای ھێمن
- دوای ١٠٩ کاژێر و ٢٤ خوولەک یەکەمین مرۆڤ چووە سەر مانگ ئەویش نیل ئارمسترانگ بوو.
- دوای ئەوە لەسەر مانگ بە لەیزەری فافۆن دەیاناردەوە بۆ ڕوانگەکانی زەوی بۆ ئەوە دووری نێوان زەوی و مانگ بپێون
- دوای ئامێری پێوانی بەھێزی بوومەلەرزەیان دانا.
- بە نزیکەی ٢١٬٧ کیلۆگرام لە خۆڵ و خاشاکی مانگیان ھەڵگرتەوە.
- لە نێوان ٢ کاژێر و ٣١ خوولەک دەستیان بە جوولە کرد بە نزیکەی ٢٥٠ مەتر رۆشتن لەسەر مانگ
- پێکەوە نووسانی کەشتیەکە بە بەشی سەرەکی کە ناوی کۆڵۆمبیا بوو کە خوولانەوە دەکرد لە دەوری مانگ کە کەشتیوان مایکڵ کۆلۆنێز تێدا بوو
- دوای ١٢٤ کاژێر و ٢٢خوولەک لە سەر رووی مانگ رۆشتن دوای مانەوەی ٢١ کاژێر ٣٦ خوولەک لەسەر مانگ
- دەوای ١٩٥ کاژێر و ١٨ خوولەک. کەشتیوانەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە سەر رووی زەوی لە زەریای ھێمن
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەرنامەی ئەپۆلۆ١١
- کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ١١ ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەپۆلۆ ١١ تێدایە. |