بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالان شیەرەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئالان شیەرەر (بە ئینگلیزی: Alan Shearer) له‌ ١٣ی ئابی ١٩٧٠ له‌ ئینگلته‌را له‌دایك بووه‌، یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ ی‌ پێشووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌رایه‌، ناوبراو دائه‌نرێت به‌ یه‌كێك له‌ باشترین هێرشبه‌ره‌كان له‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێ‌ ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلیزدا.

ئاڵان شیرەر لەساڵی ٢٠٠٨.

کاروانی وەرزشی

[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی ساوسهامپتۆن ئینگلیزی‌

[دەستکاری]

له‌كاتێكدا شیەرەر ته‌مه‌نی‌ ١٦ ساڵ بوو له‌ یانه‌ی‌ تازه‌پێگه‌شتوانی‌ ویلسیند یاریده‌كرد، یانه‌ی‌ نیوكاسڵی‌ ئینگلیزی‌ هه‌وڵیاندا په‌لكێشی‌ بكه‌ن بۆ یانه‌كه‌ به‌ڵام شیەرەر ئاماده‌ نه‌بوو په‌یوه‌ندی‌ بكات به‌ نیوكاسڵەوە، پاشان سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ژیانی‌ پیشەگەری ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ ساوسهامپتۆن ئینگلیزی‌ له‌ ساڵی‌ ١٩٨٨ بۆ یه‌كه‌م جار به‌ژداری‌ كرد له‌ پێكهاته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانەی چێڵسی ئینگلیزی‌، پاشان به‌ مانگێك دوای‌ یه‌كه‌م به‌ژداری‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ توانی‌ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ئارسەناڵ ٣ گۆڵ واته‌ هاتریك تۆماربكات و ببێته‌ بچوكترین یاریزان كه‌ هاتریك تۆمار بكات و ژماره‌ی جیمی‌ گریفەر بشكێنێت. ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ نه‌یتوانی‌ ئاستێكی‌ باش پێشكه‌ش بكات تا ساڵی‌ ١٩٩٢ توانی‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌ژداری‌ ٤١ یاری‌ بكات و ١٣ گۆڵ تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش وای‌ له‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را بۆ خوار ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ كرد بانگێشتی‌ بكات بۆ پێكهاته‌كه‌ی‌ شیەرەر توانی‌ له‌ كۆی‌ ١١ یاری‌ ١٣ گۆڵ تۆمار بكات و سه‌ره‌نجی‌ ڕاهێنه‌ری‌ ئه‌وكاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را گراهام تایلور به‌لای‌ خۆیدا ڕابكێشێت و بانگێشت بكرێت بۆ پێكهاته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را. له‌ شوباتی ١٩٩٢ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ فەڕەنسا ئه‌نجامدا و توانی‌ یه‌كێك له‌و دوو گۆڵه‌ تۆمار بكات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا تۆمار بكه‌ن.

بلاکبێرن

[دەستکاری]

ناوبراو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بانگێشتی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را كرا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌راوه‌ چاودێری‌ ده‌كرا به‌ تایبه‌ت یانه‌كانی‌ (بلاكبێرن، مانچستەر یونایتد)، ڕاهێنه‌ری‌ ئه‌وكاته‌ی‌ بلاكبێرن كینی‌ داگلیش به‌ پێویستی‌ زانی‌ كه‌وا ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌ هه‌رچی‌ زووتره‌ بیر له‌ هێنانی‌ یاریزان شیەرەر بكه‌نه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌ش توانی‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانی‌ ناوبراو به‌ بڕی‌ ٣،٦ ملیۆن جونییه‌ی‌ ئه‌سته‌رلینی‌. به‌ چوونی‌ بۆ یانه‌ی‌ بلاكبێرن سه‌ره‌تایه‌كی‌ باش بوو بۆ یاریزانی‌ ناوبراو بۆی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌رادا مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام له‌ ‌٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٢ ناوبراو تووشی‌ پێكانێكی‌ قورس هات له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ لیدز یونایتدی‌ هاونیشتیمانی‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌ یاریگاكان و بێ‌ به‌ش بوونی‌ له‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ ١٩٩٤ له‌ وولاَتی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را، سه‌ڕه‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش له‌و وه‌رزه‌دا توانیبووی‌ ١٦ گۆڵ تۆمار بكات له‌ كۆی‌ ئه‌ ٢١ یارییه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ دابوو. وه‌رزی‌ ١٩٩٣-١٩٩٤ دوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ ناوبراو به‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌ و توانی‌ له‌ وه‌رزه‌دا ٣١ گۆڵ تۆمار بكات له‌ ٤٠ یارییدا و یاریده‌یه‌كی‌ باشی‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ پله‌ی‌ دووه‌م له‌ خولی‌ پرێمه‌ر لیگی‌ ئینگلیزی‌ و ببێت به‌ باشترین یاریزانی‌ وه‌رزه‌كه‌. وه‌رزی‌ ١٩٩٥-١٩٩٤ دوای‌ په‌یوه‌ندی‌ كردنی‌ یاریزان كریس سوتون به‌ یانه‌ی‌ بلاكبێرنەوە بووه‌ یاریده‌یه‌كی‌ باشی‌ یانه‌كه‌ و به‌هێزی‌ هێڵی‌ پێشه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ ئه‌مه‌ش وای‌ كرد له‌م وه‌رزه‌دا شیەرەر ٣٤ گۆڵ تۆمار بكات بتوانێت له‌ كۆتا هه‌فته‌ی‌ پرێمه‌ر لیگ نازناوی‌ خوله‌كه‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست بێنێت. وه‌رزی‌ ١٩٩٥-١٩٩٦ شیەرەر له‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كانی‌ و گۆڵ تۆمار كردن به‌ده‌وام بوو توانی‌ له‌م وه‌رزه‌دا٣١ گۆڵ تۆمار بكات له‌ ٣٥ یارییدا.

ئاڵان شیرەر

نیوکاسڵ یونایتد

[دەستکاری]

دوای‌ به‌سه‌ربردنی‌ ماوه‌ی‌ ٤ ساڵ له‌ یانه‌ی‌ بلاكبێرن به‌ده‌ست هێنانی‌ چه‌ندین ده‌سكه‌وتی‌ گرنگ شیەرەر بڕیاری‌ ڕۆشتنی‌ له‌ یانه‌كه‌دا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ مانچستەر یونایتد و نیوكاسڵ هه‌وڵه‌كانیان خسته‌ گه‌ڕ بۆ په‌لكێش كردنی‌ شیەرەر، بۆندی‌ شەیتانە سوورەکانی ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌ پێناو بۆندی‌ یانه‌ی‌ نیوكاسڵ كه‌ ئه‌وكات كیڤن كیگان ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ بوو، شیەرەر به‌ بڕی‌ ١٥ ملیۆن جونییه‌ی‌ ئه‌سته‌رلینی‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ یانه‌ی‌ نیوكاسڵه‌وه‌ بوو به‌یه‌كێك له‌ گرانترین یاریزانه‌كان له‌ جیهاندا، له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌می‌ یاریكردنیدا بۆ یانه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ١٩٩٦-١٩٩٧ توانی ‌٢٥ گۆڵ تۆمار بكات له‌ ٣١ یارییدا. له‌ ماوه‌ی‌ یاریكردنیدا له‌ یانه‌كه‌ توانی‌ ١٤٨ گۆڵ تۆمار بكات له‌ ٣٠٣ یارییدا و ببێت به‌ گۆڵكاری‌ مێژووی‌ یانه‌ی‌ نیوكاسڵ. لە ساڵی ٢٠٠٦ وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

[دەستکاری]

شیەرەر له‌ ساڵی‌ ١٩٩٢ بانگێشتی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئینگلته‌را كرا و له‌ ماوه‌ی‌ یاریكردنی‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ‌٦٣ یاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئه‌نجامداوه‌ و ٣٠ گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌، شیەرەر به‌ژداری‌ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ پاڵه‌ونێتیه‌كانی‌ (جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا ساڵی‌ ١٩٩٦، مۆندیالی‌ ساڵی‌١٩٩٨، جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا ساڵی‌٢٠٠٠) كردووه‌. له‌ ساڵی‌ ٢٠٠٠ وازهێنانی‌ خۆی‌ له‌ یاریە نێودەوڵەتیەکان ڕاگەیاند.

دەستکەوتی وەرزشی

[دەستکاری]

یانه‌ی‌ ساوسهامپتۆن ئینگلیزی‌

[دەستکاری]
  • پله‌ی‌ دووه‌م له‌ جامی‌ (Full Members Cup ) ئینگلیزی‌ ساڵی‌ ١٩٩٢.

یانه‌ی‌ بلاكبێرن ڕۆڤه‌رز

[دەستکاری]

نیوکاسڵی ئینگلیزی

[دەستکاری]
  • پله‌ی‌ دووه‌م له‌ جامی‌ (FA Cup) ئینگلیزی‌ ( 2) جار ساڵی‌ ١٩٩٨-١٩٩٩.
  • پلەی دووەم لە خوولی ئینگلیزی.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

[دەستکاری]
  • پلەی یەکەم لە جامی Tournoi de France دۆستانە لەساڵی ١٩٩٧.

نازناوی تاکەکەسی

[دەستکاری]
  • گۆڵكاری‌ مێژووی‌ خولی‌ پریمه‌رلیگ به‌ تۆماركردنی‌ ٢٦٠ گۆڵ.