بەشار ئەسەد

سەرۆککۆماری پێشووی سووریا (٢٠٠٠-٢٠٢٤)

بەشار ئەسەد (بە عەرەبی: بشار الأسد، لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٥) سەرۆککۆماری پێشووی سوریا. بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠دا پاش مردنی باوکی، حافز ئەسەد، ئەم پۆستەی وەرگرتووە.[١]، ساڵی ٢٠٢٤یش كۆتایی بە حكومڕانیەكەی هێنرا.

بەشار ئەسەد
بشار الأسد

بەشار ئەسەد ۲۰۲۲
لەدایکبوون (١٩٦٥-٠٩-١١) ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
نیشتەجێیدیمەشق،  سووریا (تاکوو ٢٠٢٤)
 ڕووسیا، مۆسکۆ
نەتەوەسووری
پەروەردەبەکالۆریۆس
پیشەسەرۆککۆمار، پزیشکیی چاو
چالاکبوون١٩٩٨-٢٠٢٤
حیزبی سیاسی بەعس
ئایینعەلەوی
ھاوسەرئەسما ئەسەد
مناڵ(ەکان)زین ئەسەد. کەریم ئەسەد. حافز ئەسەد
خزمەکانباسڵ ئەسەد، مەھیر ئەسەد
بنەماڵەی ئەسەد لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٧٠، بەشار ئەسەد لەلای چەپ

ژیانی تایبەتی

دەستکاری
 
بەشار ئەسەد لەگەڵ ئەسما ئەسەدی ھاوسەری

ئەسەد بە ئینگلیزییەکی پاراو و فەڕەنسیەیەکی سەرەتایی قسە دەکات، لە قوتابخانەی فرانسۆ-عەرەبی ئەلحوڕیە خوێندوویەتی لە دیمەشق.[٢]

لە کانوونی یەکەمی ۲۰۰۰ ئەسەد لەگەڵ ئەسما ئەخراس هاوسەرگیری کرد کە هاوڵاتیەکی بەڕیتانیایی بەڕەگەز سووریە لە شاری ئەکتۆن لە لەندەن.[٣][٤] لە ساڵی ۲۰۰۱ ئەسما یەکەم منداڵی بوو، بەناوی حافز کە ناوی باوکی بەشار ئەسەدە لە ساڵی ۲۰۰۳ کچێکیان بوو بە ناوی زەین، دوای ئەویش کوڕی دووەمیان کەریم لە ساڵی ٢٠٠٤.[٥] لە کانوونی دووەمی ۲۰۱۳ ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ژنەکەی دووگیان بووە،[٦][٧]بەڵام دواتر هیچ راپۆرتێک لەبارەی ئەوەی منداڵی چوارەمیان دەبێت بڵاونەکراوەتەوە.[ژێدەر پێویستە]

بەشار موسڵمانێکی عەلەوییە.[٨]

خوشکی ئەسەد بوشرا ئەسەدە و دایکی ئەنیسا مەخلوف لە ساڵی ۲۰۱۲ و ۲۰۱۳ سوریایان جێھێشت. لە ئیمارات نشتەجێ بوون.[٩] مەخلوف ساڵی ۲۰۱٦ لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.[١٠][١١]

خێزانداری

دەستکاری

خێزانەکەی ناو ئەسما ئەسەدە وە تا ئێستا سێ منداڵیان ھەیە بەناوەکانی حافز و زین و کەریم

وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی

دەستکاری

ساڵی ١٩٧٠، حافز ئەسەد کە لە کەمایەتیی عەلەوی بوو، کودەتای کرد و لە ساڵی ١٩٧١دا بوو بە سەرۆک کۆماری سووریا و تا ساڵی ٢٠٠٠ کە مرد، لەم پۆستەدا مایەوە،[١٢] حافز ئەسەد لە وەسیەتنامەکەی خۆیدا کوڕە گەورەکەی دەستنیشان کرد بۆ گرتنەوەی شوێنی خۆی، بەڵام ئەو لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا لە ساڵی ١٩٩٤ گیانی لەدەست دا. ئەوە بوو بەشاری کوڕی لە شوێنی خۆی دانا کە لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٧دا، لەبەر ئەوەی تاکەکەس بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرابوو، جارێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی ھەڵبژێردراوە.[١٣] ھەڵبەتە، بەپێی دەستوری سوریا، پێویست بوو تەمەنی سەرۆک لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت، بەڵام بەشار تەنھا تەمەنی ٣٤ ساڵ و ١٠ مانگ بوو، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی سوریا ئەو خاڵەی لە دەستورەکە گۆڕی و کردی بە ٣٤ ساڵ. بەمەش بووە سەرۆکی سوریا.

بەشار ئەسەد، ئەو دەمەی لە بەریتانیا بوو بەھۆی پیشەکەیەوە، شوناسی لەگەڵ پزیشک و پسپۆڕی بواری نەخۆشیەکانی دڵ، کرد بەناوی فواز ئەخرس، بەمەش کچەکەی ناسی و لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠دا لەگەڵ ئەسما ئەسەدی سوننە مەزھەبی بەڕەگەز عەرەب، ژیانی ھاوسەری پێکھێنا. ئێستا کچ و کوڕێکی بەناوی زین و کەریم لێ ھەیە.

بەشار ئەسەد، لە ٢٧ حوزەیرانی ٢٠٠٠ دا کرا بە بەرپرس و ئاسایشی حیزبی بەعسی سوریا و لەتەمووزی ھەمان ساڵدا، بۆ سەرۆکی سوریا لەلایەن ھەمان حیزبەوە بەبەشداربوونی جەماوەرێکی زۆر لەدیمەشق ھەڵبژێردرا.

بەشار ئەسەد، بەھاتنی بۆ سەر حوکم، ویستی کۆمەڵێک چاکسازی لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا بکات، ئەویش بۆ باشترکردنی ئابووری خەڵک و وڵات. بەڵام نەیتوانی و ئەوەی بەناوی بەھاری دیمەشقەوە دەستیپێکرد، بەنابوتکردنی خۆی و گۆشەگیرکردنی حکومەتەکەی کۆتایی پێھات. چونکە، ڕاستەوخۆ ڕەفیق حەریری سەرۆکی لوبنانی کوشت و بەمەش، بەناچاری ئەو سوپایەی لە ساڵی ١٩٧٥ وە لە لوبنان بوو، دوا سەربازی لە ٢٠٠٥دا کشانەوە. لەبەرامبەریشدا سزای ئابووریان بەسەردا سەپاند و وڵات توشی قەیرانی ئابووری ھات و بەتەواوی ژێرخانەکەی ھەڵئاوسا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی
  2. ^ Rafizadeh، Majid (١٧ی نیسانی ٢٠١٣). «How Bashar al-Assad Became So Hated». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «The road to Damascus (all the way from Acton)» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2001-10-31. لە 2022-04-24 ھێنراوە.
  4. ^ «Syria factfile: Key figures». www.telegraph.co.uk. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ Dwyer، Mimi (2013-09-09). «Think Bashar al Assad Is Brutal? Meet His Family». The New Republic. ISSN 0028-6583. لە 2022-04-24 ھێنراوە.
  6. ^ «Syria's Bashar al-Assad says his wife is pregnant». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2022-04-24 ھێنراوە.
  7. ^ «Bashar al-Assad's wife Asma 'pregnant with fourth child'». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «Alawites and the Fate of Syria». Origins (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ Dwyer، Mimi (2013-09-09). «Think Bashar al Assad Is Brutal? Meet His Family». The New Republic. ISSN 0028-6583. لە 2022-04-24 ھێنراوە.
  10. ^ «Syrian president's mother Anissa Assad dies aged 86». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/060220162-amp. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  12. ^ خۆپیشاندانەکانی رۆژی ھەینی لە سوریە، ١٧کوژراوی لێکەوتەوە.[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  13. ^ سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لە سووریا[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

کورتەیەک لە ژیانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی دیکتاتۆری سوریا