شتومەک
شتومەک یان کاڵا بە ماتێریاڵێک دەوترێ کە مرۆڤ لەبەر بەکەڵکھاتنی دەیکڕێ. کەڵک و سوودەکەشی لەوەدا دەبینێ کە ئەو ماتێریاڵە دەتوانێ بە چەشنێ وەڵامدەری پێویستییەکان یان تێرکەری حەزەکانی بێ.[١] ڕاژە یا خزمەتیش ھەر ئەم سوودە بە مرۆڤ دەگەیەنێ، بەڵام جیاوازیی نێوان شتومەک و ڕاژە ئەوەیە کە یەکەمیان بەرھەست و فیزیکییە، و دووەمیان دەرھەست و ناماددییە.[٢] ھەندێ جار وشەی پیتەوا وەکوو ھاومانای شتومەک و کاڵا بەکار دەبرێ، بەڵام زیاتر ئاماژە بە کەرەستەگەلی خاو و بەرھەمگەلی سەرەتایی دەکا.[٣]
وشەڕەتناسی
لە کوردیی باکووریدا بە شتومەک دەڵێن tiştûmişt (تشتومشت = تشت + و + مشت)،[٤] و ھەروەھا لە کوردیی باشوورییش چشتومشت Çiştumişt دەڵێن، لەوانەیە شتومەکی سۆرانیش لە وشەی شتومت (شت + و + مت) ەوە کەوتبێتەوە. "شت" کە بە بوونەوەری [زۆرتر] بێگیان دەوترێ، "مت"یش دووبارەبوونەوەی "شت "ە بە دەنگی "م" لە سەرەتاوە، کە لە زۆر وشەی کوردیدا دەبینرێ.[٥] ئەگەر وا بێ، شتومەک دەقاودەق واتە شت و شت.
وشەی کاڵاش لە "کالبود"ی پاڵەوی کەوتۆتەوە کە بە مانای تەن و شێوەیە.[٦]
== سەرچاوەکان ==
- ^ www.businessdictionary.com پێناسەی دووەمی وشەی good ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ وشەنامەی ئابوورزانیی نێونەتەوەییی Deardorffs، وشەکانی "good" ١٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. و "service" ١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ وشەنامەی ئابوورزانیی نێونەتەوەییی Deardorffs، وشەی "commodity" ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ tiştûmişt لە ویکیفەرھەنگدا ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ سەبارەت بە -m لە ویکیفەرھەنگدا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ An Etymological Dictionary of Persian, English and other Indo-European Languages ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.