بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕ لە عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەستێرەی وتاری باش
ئەستێرەی وتاری باش
کرتە لێرە بکە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە وەک وتارێکی باش.
War in Iraq (2013–2017)
بەشێک لە the Iraqi conflict, the war on terror, spillover of the Syrian civil war and the war against the Islamic State

Iraqi Special Operations Forces Humvee on the street of Mosul, Northern Iraq, 16 November 2016 during the Battle of Mosul
ڕێکەوت30 December 2013[١٠][١١] – 9 December 2017[١٢]
(٣ ساڵ، و ١١ مانگ، و ١ ھەفتە، و ٢ ڕۆژ)
شوێن
Iraq
ئەنجام Iraqi and allied victory[١٣]
Main belligerents

 عێراق[١]

Kurdistan Regional Government[١]

Allied groups:

Others:
 ئێران
 حیزبوڵڵای لوبنان
 سووریا[٤]


CJTF–OIR
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
 کەنەدا[٥][٦]
 ئوسترالیا[٧]
 فەڕەنسا
 ئیتاڵیا
 ھۆلەند
 فینلاند[٨]

 دانمارک[٩]

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام Islamic State


ڕژێمی بەعس Naqshbandi Army (2013–15)
فەرماندە و سەرکردەکان

Haider al-Abadi[nb ١]
Nouri al-Maliki[nb ٢]

Massoud Barzani
Abu Bakr al-Baghdadi
یەکە تێوەگڵاوەکان
See order See order
ھێز

Iraqi security forces
600,000 (300,000 Army and 300,000 Police)[١٤]
Popular Mobilization Forces: 60,000–90,000[١٥]

Awakening Council militias: 30,000[١٩]
Contractors: 7,000[٢٠][٢١]


Peshmerga: 200,000[٢٢][٢٣]


US Forces: 5,000[٢٤]
Canadian Forces: 600[٢٥]
French Forces: 500[٢٦]
Italian Forces: 500[٢٧]
British Forces: 500

 داعش:

زەرەر و زیانە گیانییەکان

Iraqi security forces and militias:
19,000+ killed and 29,000+ wounded[٣٠]

Peshmerga:[٣١]
1,837 killed
10,546 wounded
62 missing or captured

Kurdistan Workers' Party:
180 killed (2014–Jan. 2016)[٣٢]

IRGC:
43 killed[٣٣]

Liwa Zainebiyoun:
3 killed[٣٣]

CJTF–OIR:

Total: 21,124 dead and 39,546 wounded
Islamic State 129,000+ killed[٣٩][٤٠][٤١][٤٢]
67,376 civilians killed (Iraq body count figures)[٤٣]
5,625,024 displaced (IOM Iraq figures)[٤٤][٤٥]
Total killed: 217,500+[nb ٣]

شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧) شەڕێکی چەکدارییە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق بە شێوەی یاخیبوون دەستیپێکرد، دواتر بە خێرایی ڕووداوەکان پەرەی سەند و دواجار گۆڕا بۆ شەڕێکی سەربازیی درێژخایەن، لەگەڵ داگیرکردنی فەللووجە و مووسڵ و ناوچە گەورەکانی باکووری عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی و ڕاگەیاندنی خەلافەتێکی نوێی ئیسلامیی لەلایەن ئەبووبەکر بەغدادی. لە ئەنجامی ئەم لەشکرکێشییەدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کاتەدا پێکھێنرا کە دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا لە دەستبەکاربوونی لە خولی سێیەم و پێدانی ئەو پۆستە بۆ حەیدەر عەبادی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، زنجیرەیەکی درێژخایەنی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکا و ئێران و سووریا و دە وڵاتی دیکەوە دەستیپێکرد لە دژی داعش و شەڕەکەش کۆتایی ھات کاتێک حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ھەموو ناوچەکانی عێراق ڕاگەیاند، و بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سنووری نێونەتەوەییدا درێژبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بە بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ھاوکاری سەربازی کە لە ڕووسیاوە پێشکەش بە عێراق کرا.[٤٦][٤٧][٤٨]

ھۆیەکانی شەڕ

تانکە ئەمریکییەکان لەکاتی چوونە ناو بەغدا لە ساڵی ٢٠٠٣ لەژێر کەوانەی سەرکەوتن لە بەغدا تێدەپەڕن

لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ دەستی پێکرد و نزیکەی ٣ ھەفتە بەردەوام بوو، لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوی لێنا ھاوپەیمانی خوازیارەکان، ئەم ھاوپەیمانییە زۆر جیاواز بوو لەو ھاوپەیمانییەی کە شەڕی دووەمی کەنداوی کرد چونکە ھاوپەیمانی پێشوو ھاوپەیمانییەکی قورس بوو بۆ پێکھێنان و پشتی بە بوونی بەرەی ناوخۆیی بەستبوو کە شیعەکان نوێنەرایەتی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان دەکرد بە سەرۆکایەتی پیاوانی ئایینی، ھەروەھا کوردەکان لە باکوور بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی. ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو ٩٨٪ی ئەم ھاوپەیمانییەیان پێکدەھێنا، ئەم شەڕە گەورەترین زیانی گیانی مەدەنی لێکەوتەوە لە مێژووی نوێی عێراق و مێژووی سوپای ئەمریکا بۆ چەند دەیەیەک، لەم شەڕەدا قاعیدە کۆنترۆڵی ئەو شارانەی کرد کە زۆرینە سوننی بوون و ھێزەکانی ئەمریکا چەندین شەڕیان کرد بە مەبەستی نەھێشتنی، ئەمەش وای کرد قاعیدە لە ڕووی سەربازییەوە پاشەکشە بکات و کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ھەموو شارەکاندا لەدەست بدات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩. سەرەڕای ئەمەش قاعیدە بە ناوێکی نوێ کە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقە لە عێراقدا مایەوە، سەرەڕای ئەمەش شەڕەکە بە فەرمی بۆ ئەمریکا کۆتایی ھاتبوو و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا ئاڵای ئەمریکا لە بەغدا داگیرا و کشانەوەی خۆی لە عێراق ڕاگەیاند، دوا سەربازی ئەمریکیش لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ عێراقی بەجێھێشت. سەرەڕای ئەم کشانەوەیە، ھێرشە تیرۆریستیەکان پەرەی سەند و شەڕەکە بۆ یاخیبووان بەردەوام بوو و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نەوەستان کە سوپا و خەڵکی مەدەنییان دەکردە ئامانج بە کردەوەی خۆکوژی یان بە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە دژی شارەکان.[٤٩]

مانگرتنەکان

مانگرتنی ئەنبار لە شاری ڕەمادی

ئەم مانگرتنانە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ لە ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق دەستیپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی ھێزێکی ئەمنی گەمارۆی ماڵی وەزیری دارایی عێراقی دا بەناوی ڕافیع عیساوی و دەستگیرکردنی پارێزکارەکانی لە دژی پاشخانی تێوەگلانیان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا. دەستگیرکردنی ئەندامانی پاراستنی عیساوی و ھەڵکوتانە سەر ماڵەکەی ھۆکارێکی ڕاستەوخۆی بانگەوازی خۆپیشاندانەکان بوون دژی حکوومەت لەلایەن سەرکردەکانی لیستی عێراقییەوە، کە چەند ھەزار خۆپیشاندەرێک چوونە سەر شەقامەکانی ئەنبار دوای نوێژی ھەینی، و خۆپیشاندەران ڕێگای خێرای فەللووجەیان داخست و سەرکردە سوننەکان داوایان کرد ئەو ھێزانەی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عیساوی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بەئامانجگرتنی ھێماکانی سوننە ڕابگیرێت، لە پاشخانی خۆپیشاندانەکاندا، چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی شوبات ھێرشێکی چەکداریی بۆ سەر زیندانی حوت لە ناوچەی تاجی لە باکووری بەغدا دەستپێکرد و لەوێ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، کە لەلایەن خۆکوژێکەوە لێخوڕا و سوپای عێراقی کردە ئامانج لە بازگەی پشکنین لە دەوروبەری زیندانەکە، ھێرشەکە بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢١ کەس، جا خەڵکی مەدەنی بێت یان سەرباز، ئەم تەقینەوەیە بەدوایدا تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری زیندانەکە ڕوویدا و بەدوایدا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارمەندانی پاراستنی زیندانەکە ڕوویدا، ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەکدارەکان ئۆتۆمبێلی سەر بە ھێزەکانی سووات یان فیرقەی زێڕینیان سووتاندووە، وەزارەتی دادی عێراق پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی بە قاچاخکردنی زیندانییەکان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ڕاگەیاند، دوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە دژی حکوومەت و سوپای عێراق، حکوومەتی عێراق مانگرتنی ڕەمادی ھەڵوەشاندەوە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، کاتێک ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانی مانگرتنی شاری ڕەمادی، کە نزیکەی ساڵێک بوو نوێنەرانی ھۆزەکانی پارێزگای ئەنبار مانگرتنیان تێدا ئەنجامدابوو. مالیکی فەرماندا مانگرتنەکە ھەڵبوەشێتەوە دوای ئەوەی وتی کە گۆڕەپانەکە «گۆڕاوە بۆ بارەگای قاعیدە». بەھۆی پێکدادانی چەکدارییەوە، کاتێک پۆلیس دەستیکرد بە چۆڵکردنی خێمە دانراوەکان، بە لایەنیکەم ١٠ کەس کوژران. وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕای گەیاند، سەرکردەکانی مانگرتنەکە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتییانە کۆتایی پێ بھێنن.[٥٠][٥١][٥٢][٥٣][٥٤][٥٥][٥٦]

یاخیبوون

ئەو ناوچانەی لە سەرەتای یاخیبووندا لەلایەن داعش و ھۆزە سوننەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوون

دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان کەمپی مانگرتنی ڕەمادییان ھەڵوەشاندەوە و دوای دەستگیرکردنی ئەحمەد عەلوانی ئەندام پەرلەمان و کوشتنی عەلی عەلوانی برای کاتێک گرووپە چەکدارە عەشایەرییەکان چەکەکانیان ئاراستەی سوپای عێراق کرد. کە بووە ھۆی کشانەوەی سوپا لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگای ئەنبار لە ٣١ی کانوونی یەکەم بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە، پاشان داعش بەشێک لە شارەکانی فەللووجە و ڕەمادی داگیرکرد کە دەکەونە پارێزگای ئەنبار و زۆرینەیان سوننەن، ھەروەھا ڕێکخراوەکە ناوچە داگیرکراوەکانی بە دەوڵەتی سەربەخۆ ناساند، کە ئەو ناوچانەی لەخۆگرتبوو کە کۆنترۆڵی دەکرد، وەک قەزاکانی قائیم و عانە و ڕاوە.[٥٧]

زنجیرەی کاتیی شەڕ

سەرەتای ھێرشی سەربازی

لۆگۆی ئەنجومەنی گشتی سەربازیی شۆڕشگێڕانی عێراق کە توخمێکی سەرەکی بوو لە پڕۆسەی ڕووخانی پارێزگاکانی مووسڵ و سەلاحەدین

دوای ھەڵوەشاندنەوەی مانگرتنی ئەنبار، حیزبی بەعس و ھاوپەیمانەکانی (وەک سوپای ئیسلامیی و بزووتنەوەی نەقشبەندی) ئەنجومەنی سەربازیی گشتی بۆ شۆڕشگێڕانی عێراقیان پێکھێنا، بە سەرۆکایەتی ئەفسەرانی پێشووی سوننەی دڵسۆزی سەددام حوسێن -وەک مەزھەر قەیسی- جگە لە ھەندێک سیاسەتوانی ڕژێم. کەناڵی جەزیرە ئەنجومەنەکەی بە یەکێک لەو گرووپە چەکدارانە وەسف کرد کە لە شەڕی دژی حکوومەتی عێراق بوون، ئەم گرووپە بۆ شەڕی دژی حکوومەتی ناوەند و سوپای عێراق پێکھێنراوە، ھەروەھا لە شارە سوننەنشینەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی نووری مالیکیدا سوپای کردووەتە ئامانج.[٥٨][٥٩][٦٠][٦١]

ساڵی ٢٠١٤

فەللووجە، یەکەم شارە بکەوێتە دەستی داعش

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، یاخیبووانی خێڵەکی چەکدار (یاخیبووانی سوننە) ھێرشیان کردە سەر بنکەکانی پۆلیسی خۆجێیی فەللووجە و بەبێ بەرگریی کۆنترۆڵیان کرد، دوای ئەوە داعش لە ڕێگەی بڵندگۆوە لە شاری فەللووجە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی بەسەر شارەکەدا ڕاگەیاند و داوای لە ھۆزە سوننەکانی فەللووجە کرد لەگەڵیاندا لە دژی ھێزەکانی عێراق شەڕ بکەن، فەللووجە لەکاتی شەڕی عێراقدا قەڵای سەرەکیی ھەموو ڕێکخراوە توندڕەوەکانی سوننە بوو، وەک قاعیدە، و کەوتنی شارەکە لەم جارەدا کێشەیەکی گەورەی بۆ حکوومەتی عێراق دروست کرد بەھۆی شوێنە ستراتیژییەکەی کە نزیک بەغدا و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیییە.[٦٢]

کەوتنی شاری مووسڵ

١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لەکاتی شەڕی مووسڵدا عەرەبانەیەکی جۆری ھامڤی شکێندراوە

شاری مووسڵ لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە ماوەی ھەڵمەتێک لە باکووری عێراق، بە تەواوی کەوتە دەستی داعش و ھێزە ناوخۆییە ھاوپەیمانەکان. شارەکە شاھیدی شەپۆلێکی ئاوارەبوون بوو لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی کە ڕوویاندا، لە کاتێکدا ھەزاران چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی مووسڵ و بنکە سەربازییەکان و کەمپەکان و بارەگاکانی پارێزگای نەینەوا، کە بووە ھۆی داڕمانی سەربازانی سوپای عێراق و کشانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان. ڕێکخراوەکە توانی کۆنترۆڵی شارەکە و زۆربەی شارەکانی پارێزگای نەینەوا بکات، لەوانەش دامەزراوە گرنگەکانی ناو شارەکە، کە گرنگترینیان بینای پارێزگای نەینەوا، فڕۆکەخانە، و کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانە، ئەمەش دوای ئازادکردنی سێ ھەزار زیندانی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی مووسڵ، ڕێکخراوەکە کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاری نەینەوای کرد و ئەو شەڕانەی کە کردی بە شەڕی ئەسەدوڵڵا بیلاوی ناوی برد، پارێزگای نەینەواش بوو بە ویلایەتی نەینەوا، دوای شەڕەکە پێشمەرگە لە شەنگال و زووممار و وانا و ڕەبیعە کشایەوە، داعشیش کۆنترۆڵی کرد، پاشان داعش ھەندێک مەزارگە و مەرقەدی لابرد لە شاری مووسڵ و باقی ئەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵی کردبوو، وەک مزگەوتی پێغەمبەر یوونس و مۆزەخانەی مووسڵ، کە بە تیرۆری فیکری دادەنرا، و ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەگوێرەی عەقیدەی سەلەفیی ئەنجام دەدرا و بەپێی ئایدۆلۆژیای ڕێکخراوەکە ئەم مەزارگە و مەرقەدانە بە شوێنی پەرستن دەزانێت جگە لە خودا. بەو پێیەی شارەکە لە شەڕی تائیفییەوە گۆڕانکاری دیمۆگرافی بەسەردا ھاتووە بۆ مەسیحی، شیعە، ئێزیدی و کەمینەکانی دیکە. ڕێکخراوەکە دوای کەوتنی شارەکە کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا، ھێرشی کردە سەر ناحیەی بادووش کە دەکەوێتە باکووری مووسڵ و دەستیان بەسەر زیندانی بادووشدا گرت، نزیکەی ھەزار زیندانی ھەبوون، ھەندێکیان لەکاتی ھێرشەکەدا ھەڵھاتن، ڕێکخراوەکە نزیکەی ٦٧٠ کەسی دیکەی بە پاساوی تائیفی لەسێدارەدا.[٦٣][٦٤][٦٥][٦٦][٦٧]

ڕووخانی تەلەعفەر

قەڵای تەلەعفەر، کە ھێزە عێراقییەکان پێش کشانەوەیان خۆیان تێدا پتەو کردبوو

لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤، داعش ھێرشی کردە سەر شاری تەلەعفەر کە زۆرینەیان تورکمانی شیعەن، سەرەتا لە ڕێگەی گەڕەکی سەلامەوە ھاتنە ناو شار و دواتر بە خێرایی چوونە نیو گەڕەکەکان دیکەی شارەکە بە ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکدارەوە، فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق ھەوڵیاندا بە بۆردوومان ڕێگری لە پێشڕەوی چەکدارەکان بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگە بە دەرچوونی دانیشتووانی شارەکە بدەن، ھێرشبەرەکان ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠ چەکدار بوو لەکاتێکدا ٤ ھەزار چەکداری ھێزە عێراقییەکان لە شارەکەدا ھەبوون بە سەرۆکایەتی فەرماندەی پێشووی لیوای عەقرەب کە نازناوی ئەبوو وەلید بوو.[٦٨]

کەوتنی شەنگال و ڕەبیعە

چیای شەنگال کە ئێزیدییەکان لەکاتی ھێرشی داعش بۆی ھەڵھاتن

دوای ڕووخانی شاری مووسڵ، ھێزەکانی پێشمەرگە بەبێ بەرگریی سەربازیی لە شارۆچکەکانی شەنگال، زووممار، وانا، ڕەبیعە کشایەوە، دوای ئەم کشانەوەیە لەناکاو لە مانگی ئابدا، کۆمەڵکوژیی شەنگال لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی دژی کەمینەی ئێزیدی لە شاری شەنگال و دەوروبەری ڕوویدا، قوربانیانی ئەم ھێرشە بەپێی ھەندێک خەمڵاندن نزیکەی ٢٠٠٠–٥٠٠٠ کەس بوون، ڕێکخراوەکە بەم کۆمەڵکوژییە ڕازی نەبوو، بەڵکو کچە ئێزیدییەکانیان برد و وەک کۆیلە لە بازاڕەکانی مووسڵ و ڕەققە و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەدا بۆ فرۆشتن دایاننابوون.[٦٩][٧٠]


کەوتنی حەویجە

چەکدارانی داعش توانیان ناحیەی حەویجە و پێنج قەزای سەر بە پارێزگای کەرکووک کۆنترۆڵ بکەن کە دەکەونە ڕۆژاوا و باشووری شاری کەرکووک (٢٤٠ کم باکووری بەغدا)، ناوەندی ئەم پارێزگایە دەوڵەمەندە بە نەوت و ناکۆکی لەسەرە، دوای کەوتنی پارێزگای نەینەوا. دەستیان بەسەر قەزاکانی زاب و ڕیاز و عەباسیشدا گرت کە دەکەوێتە ڕۆژاوای کەرکووک و ناحیەی ڕەشاد و یانکجە لە باشوور و ھاوکات لەگەڵ ڕووخانی ھێزە عێراقییەکان، ھێزە کوردییەکان دەستیان بەسەر ھەموو ناوچە جێناکۆکەکاندا گرت کە دیارترینیان کەرکووک بوو.[٧١]

گەمارۆدانی بێجی

پاڵاوگەی نەوتی بێجی، دوایین شوێنە لە باکووری سەلاحەدین کە لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا نەگیراوە

لە سەرەتای ھێرشکردنە سەر پارێزگای سەلاحەدین، داعش توانی گەمارۆ بخاتە سەر پاڵاوگەی بێجی دوای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شار و سەرجەم گوندەکانی دەوروبەری پاڵاوگەکە، ڕێکخراوەکە ھەوڵیدا بچێتە ناو پاڵاوگەکە، بەڵام نەیتوانی کۆترۆڵی بکات بەھۆی ئەو بەرەنگارییە توندانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە سەرەڕای باڵادەستی ژمارەیان، پاڵاوگەکە بۆ چەند مانگێک بە گەمارۆدراوی مایەوە بێ ئەوەی ئازاد بکرێت چونکە ھێزەکانی عێراق سەرقاڵی شەڕی دیکە بوون.[٧٢]

گەمارۆدانی ئامرلی

لە ١١ی حوزەیران، داعش گەمارۆیەکی ھەمەلایەنەی بەسەر شاری ئامرلیدا سەپاند کە تورکمانی شیعەی تێدا نیشتەجێیە. گەمارۆدانی شارەکە لە دوای ڕووخانی مووسڵ و کشانەوەی سوپای عێراق بوو لە زۆرێک لە شارەکان لە مانگی تەممووزی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش سەرجەم گوندە سوننەکانی دەوروبەری ئامرلییان کۆنترۆڵکرد، بەمەش شارەکەیان لە باقی ئەو شارانە دابڕاند کە لەژێر دەستی عێراقدا مابوونەوە. لە ماوەی گەمارۆدا داعش ئاوی بڕی و نەیھێشت خواردن و دەرمان بچێتە ناو شارەکە بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ. ڕۆژانە لە ھەموو لایەکەوە ھێرش دەکرایە سەر شارەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی، بەڵام دانیشتووانی شارەکە خۆیان ڕێکخستبوو بە ھێڵی بەرگریی کە چەکدارانی داعش نەیاندەتوانی بیبەزێنن. ڕێکخراوەکە لە یەکەم ھێرشیدا ٥ تانک و ٦ ھەمەر و ٣ زرێپۆشی برادلی و ٣٠٠ شەڕکەری بەکارھێناوە بەبێ ئەوەی ھیچ ئەنجامێک بەدەستبھێنێت.[٧٣][٧٤]

ڕووخانی تکریت و کۆمەڵکوژیی سپایکەر

دۆخی سەربازیی عێراق لە حوزەیرانی ٢٠١٤

شاری تکریتی پایتەختی پارێزگای سەلاحەدین بەتەواوی کەوتە دەست داعش و ئەندامانی حیزبی بەعس و عیزەت دووری لە وتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا پشتیووانی خۆی بۆ ئەوانەی بە شۆڕشگێڕ و قارەمانانی قاعیدە ناوی برد و دەوڵەتی ئیسلامیی و ناوەکانیان ژمار کاتێک شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد. دواتر چەکدارەکان نزیکەی (٢٠٠٠–٢٢٠٠) خوێندکاریان لە ھێزی ئاسمانیی عێراق گرت و بردیانن بۆ کۆشکەکانی سەددام لە تکریت، لەوێ و لە ناوچەکانی دیکە تەقەیان لێدەکەن و ھەندێکیان بە زیندوویی دەنێژن.[٧٥]

داعش ڕەوتی ئەم کۆمەڵکوژییەی وێنەگرت و بەشێک لە ئەندامانی ھۆزە سوننەکان (سەر بە حیزبی بەعس و داعش) لە پارێزگای سەلاحەدین بەشداریان تێدا کرد، بەشێک لە خوێندکارە عێراقییەکان سەرکەوتوو بوون لە دەربازبوون بۆ قەزای عەلەم کە لەو کاتەدا خۆڕاگر بوو و نەکەوتە دەستی داعش تا ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ عەشیرەتی جبوور لەم ناوچەیەدا پێشوازییان لە ھەڵھاتووەکان کرد، کە ڕووباری دیجلە لە تکریت جیادەکاتەوە، و یارمەتییان دان بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە ڕزگاریان بێت و ھەندێک لە خوێندکارەکان ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژییەکەیان گێڕاوەتەوە، کە بەپێی قسە و شایەتحاڵی خۆیان، خوێندکارەکان لە بنکەی سپایکەرەوە ڕادەست کران چونکە ھەندێک لە فەرماندە سەربازییەکان خوێندکارەکانیان فریودا و وایان لێکردن باوەڕیان بەوە ھەبێت کە دۆخەکە سەلامەتە.[٧٦]

ڕاگەیاندنی جیھادی کیفایی

لە ١٤ی حوزەیران، دوای ئەوەی داعش گەیشتە جەرگەی بەغدا، دەسەڵاتی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، داوای کرد «جیھادی کیفایی بۆ ھەموو کەسێکە کە بتوانێت چەک ھەڵبگرێت و شەڕی تیرۆریستان بکات بۆ بەرگریکردن لە وڵات و گەل و پیرۆزییەکانی. سوننە و شیعە دەبێت خۆبەخشانە بچنە ناو ھێزە ئەمنییەکانەوە، چونکە داعش ھەموو پارێزگاکان دەکاتە ئامانج بەبێ جیاوازی، دوای نەینەوا و سەلاحەدین، ڕایان گەیاند کە دێنە بەغدا و نەجەف و کەربەلا، ھەموو عێراقییەکانیان کردە ئامانج لە ھەموو ناوچەکانیان. لێرەوە بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەیان لە عێراقدا، بەرپرسیارێتی ھەمووانە و تایبەت نییە بە مەزھەبێک بەبێ ئەوی دیکە یان لایەنێک بەبێ ئەوی دیکە».[٧٧]

دوای ئەم ڕاگەیاندنە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێکھێنرا، کە کۆمەڵێک کوتلەی چەکداری لەخۆگرتبوو، دوای ئەوەی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لەو کاتەدا، فەرمانی بە کۆکردنەوەی جەماوەر و پێکھێنانی حەشدی شەعبی دەرکرد، بەمەبەستی وەستانەوە بەرامبەر ھەڕەشەکانی داعش بۆ سەر بەغدا و دەوروبەری، حەشدی شەعبی لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ دەستیپێکرد، دوای کۆبوونەوەی نێوان نووری مالیکی و سەرکردەی کەتیبە چەکدارەکان، پاشان کەتیبەکان دەچنە فەللووجە. و لەسەر پاراستنی بەغدا و سامەڕا و ناوچەکانی ڕۆژاوا ڕێککەوتن کرا و لە سەرەتادا حەشد لە کەتیبەکانی حیزبووڵڵا و عەسائیبی ئەھلی حەق و ڕێکخراوی بەدر و ھێزەکانی شەھید سەدر پێکھاتبوون. پاشان حەشد فراوانتر بوو لە خۆبەخشەکان کە وەڵامی فەتوای جیھادی کیفاییان دایەوە، و زۆربەیان شیعە بوون، دواتر عەشیرەتە سوننەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەینەوا و ئەنبار پەیوەندییان پێوە کرد، و ھەزارانی دیکە لە ئایین و نەتەوەی جیاواز، وەک مەسیحی، تورکمان و کورد، پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی حەشدەوە.[٧٨][٧٩][٨٠][٨١][٨٢][٨٣][٨٤]

ئازادکردنی ئامرلی

دوای نزیکەی سێ مانگ لەو گەمارۆیەی کە ئامرلی تووشی بوو، ئۆپەراسیۆنێک بۆ ئازادکردنی شارەکە دەستیپێکرد لە سێ میحوەرەوە: دووز بەرەو گوندی سەلام و بەستەملی (باکوور)، میحوەری کفری ئامرلی (ڕۆژھەڵات)، میحوەری عەزیم ئەنجانە (باشوور)، ھێزەکانی سوپا لە باشووری ئامرلییەوە ھێرش دەکەن، لەکاتێکدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە کفرییەوە ھێرش دەکەن و لە میحوەری سێیەمەوە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھێرش دەکەن. ڕۆژی ٣١ی ئاب، سوپای عێراق ھەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی سەر شارەکە و شکستی داعش لە ناوچەکە و دەرکردنی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.[٨٥][٨٦]

ئۆپەراسیۆنی عاشورا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگەکانی موحەڕەم و سەفەر، کە تێیدا شیعەکان یادی ڕووداوی چل ساڵەی ئیمام حوسێن، و داعش ھەڕەشە دەکات بە بەئامانجگرتنی ئەو ڕێوڕەسمانە، بەرپرسانی عێراق ڕایان گەیاند کە جوورف نەسر ھەڕەشەیە بۆ سەر کەربەلا و گەڕاندنەوەی ناوچەکەش ئەولەوییەتە لە پێش مانگی موحەڕەم، تەقینەوەی پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە کەربەلا پێش ھەفتەیەک لە دەستپێکردنی پرۆسەکە پرۆسەکەی خێراتر کرد. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی ھێزەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیپێکرد، کە بووە ھۆی ئازادکردنی شارەکە، ئۆپەراسیۆنەکە تەنیا دوو ڕۆژی خایاند، و نزیکەی ٥٠٠ چەکداری داعش لەو شارەدا بوون، ئۆپەراسیۆنەکە لێدانێکی کوشندە بوو بۆ ڕێکخراوەکە، چونکە گرنگترین خاڵی ستراتیژی لەدەستدا. ھاوکات ھێزە کوردییەکان زوومماریان کۆنترۆڵکردەوە.[٨٧][٨٨][٨٩][٩٠]

پێکھێنانی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی

وڵاتانی بەشدار لە ھاوپەیمانی دژ بە داعش

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھاوپەیمانییەکی نێونەتەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکھێنا و بە ھێزی ئەرکی ھاوبەش - ئۆپەراسیۆنی ویستی پتەو (CJTF-OIR) ناوی برد، ھێزێکی ئەرکیی ھاوبەشە کە بۆ لەناوبردنی داعش دروستکراوە. لەلایەن فەرماندەی ناوەندی ئەمریکییەوە پێکھێنراوە، یەکەمین کۆنفرانسی ئەم ھاوپەیمانییە لە ھەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ناونراون و پێکھاتوون لە ھێزی سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە ٣٠ وڵات.[٩١][٩٢]

ھەڵمەتی دیالە

پارێزگای دیالە

لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٤ حکوومەتی عێراق یەکەم ھەڵمەتی سەربازی بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای دیالە دەستپێکرد، کە داعش زۆربەی شار و گوندەکانی تەنیشت پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکووکی کۆنترۆڵکردبوو، ھێزە عێراقییەکان لەگەڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدا بۆ ڕزگارکردنی تەواوی پارێزگای دیالە، و زیانەکانی ھێزەکانی ئاسایشی ھاوبەشی عێراق نزیکەی ٥٨ کوژراو و ٤٨٢ بریندار بوو و زیانەکانی داعش گەیشتە ھەزار کوژراو و لەنێویاندا ٣٠٠ کوژراوی بیانی بوو، ئۆپەراسیۆنەکان لە قەزای عەزیم دەستیان پێکرد و بە ئازادکردنی شاری جەلەولا کۆتاییان ھات.[٩٣][٩٤][٩٥][٩٦]

ھێرشی زوولووعیە

گۆڕستانێک ھەموو ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە لەکاتی گەمارۆکەدا مردوون

لە مانگی حوزەیراندا ناحیەی زوولووعیەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کە ٨٥ کم لە باکووری بەغداوە دوورە، کەوتە ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامیی، ڕێکخراوەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ چووەتە ناو زوولووعیە کە ھۆزە عەرەبە سوننەکانی تێدا نیشتەجێیە، دوای تەنیا دوو ڕۆژە عەشیرەتەکان دژی داعش ڕاپەڕین و لە قەزاکە دەریانکردن بۆ ناوچەکانی نزیک دیالە و سامەڕا، بەڵام دوای مانگێک ڕێکخراوەکە گەڕایەوە و لە سێ لاوە گەمارۆی ناحیەکەی دا و ھەموو ئەو پردانەی ڕووخاند کە بە شارەکانی دراوسێوە دەیانبەستنەوە. گەمارۆدانەکە زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژی خایاند، و زۆربەی قەزاکە ڕووخا، جگە لە ناوچەی عەرەب جبوور کە خۆڕاگرانە مایەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ھاوکاری خێڵەکانی زوولووعیە، توانیان بە تەواوی ناحیەکە ئازاد بکەن، ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکانی بەلەد و دوجەیل، جگە لە کردنەوەی ڕێگای بەغدا – سامەڕا.[٩٧]

ھەڵمەتی سەلاحەدین

پارێزگای سەلاحەدین

دوای ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر ھەموو شارە گەمارۆدراوەکانی عێراق، حکوومەت دەستیکرد بە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ھێرشی پێچەوانە بۆ سەر داعش بۆ ڕزگارکردنی پارێزگا سەلاحەدین، دوای چەند مانگێک لە مانۆڕی ئامادەکاری و کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری، ھێزێکی ٢٣ ھەزار چەکداری ھاوپەیمانان، لەنێویاندا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی، و چەکدارە خێڵەکییە سوننەکان ئامادە بوون، لە سەرەتای مانگی ئازاردا ھێرشێک دەستیپێکرد بۆ گەمارۆدان و دانانی تەڵەیەک بۆ داعش لە تکریت و دەوروبەری کە لە ناوەندی پارێزگاکەدا خۆیان قاییم کردبوو. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی بەدەستھێنا بەو پێیەی سەرجەم چەکدارانی داعش گەمارۆدران، ناحیەی عەلەم و عووجە و دوور ئازادکران، گەمارۆی سامەڕا ھەڵگیرا و گردەکانی باشووری حەمرینیش کۆنترۆڵکران.[٩٨][٩٩][١٠٠]

ساڵی ٢٠١٧

پرۆسەی سەپاندنی ئاسایش

نەخشەی ھێرش و کۆنترۆڵکردنی کەرکووک

دوای شەڕی حەویجە و سەرکەوتن تێیدا و پاککردنەوەی باشووری کەرکووک، ھێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد بۆ سەپاندنی ئاسایش لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ھێزە کوردییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کۆنتڕۆڵیان کرد لەکاتی چوونە ناوەوەی داعش بۆ ناو مووسڵ، دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان، پرۆسەی سەپاندنی یاسا بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان دەستیپێکرد، ناوچە جێناکۆکەکان لە ١٣ی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە دەیان ھەزار ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەی کەرکووک جێگیر کران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە ئەگەرییەکانی ھێزەکانی عێراق. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باشووری کەرکووک دەستپێبکات. ھێزەکانی پێشمەرگە ڕایان گەیاند کە ھێڵی بەرگریی خۆیان بۆ دوو کیلۆمەتر ھێنایە دواوە لە دەوروبەری ناوچەی کەرکووک، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خۆلێدان لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان، ھەروەھا لە ڕۆژی پێشوودا ھێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە لە ناوچەکانی تازە و بەشیر کە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری کەرکووکەوە دوورن، و ھێزە ئەمنییەکان ڕوویان لە ھەندێک لەو شوێنانە کردبوو کە پێشمەرگە تێیدا کشابوونەوە.[١٠١][١٠٢][١٠٣]

لە ١٤ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی دووزخورماتوو، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان ھێزەکانی حەشدی تورکمان و پێشمەرگە ڕاگەیەندرا. ئاشکراشی کرد کە سوپای عێراق ئاڵاکانی ھەرێمی کوردستانی دابەزاند کە لە باشووری پارێزگای کەرکووک ھەڵکرابوون، و ئاڵای عێراقی لە شوێنی ئەوان داناوە. ھێزەکانی عێراق لە چوارچێوەی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوبوونەوەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگە لە دەرەوەی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان. بەرپرسێکی کورد ڕای گەیاند کە ھێزەکانی عێراق تا ئێوارەی شەممە مۆڵەتیان بە پێشمەرگە دا بۆ کشانەوە بۆ ناوچەکانی پێشوویان لە ساڵی ٢٠١٤ لە پارێزگای کەرکووک. لەکاتێکدا حکوومەتی ناوەندی ڕەتیکردەوە وادەی بۆ کورد دانابێت.[١٠٤][١٠٥][١٠٦][١٠٧][١٠٨][١٠٩]

زرێپۆشی عێراقی لە شەقامەکانی کەرکووک لەکاتی ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی ئاسایش

لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا حکوومەتی عێراق ھەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی ھێناوەتە کەرکووک و بە «راگەیاندنی شەڕ»ی زانی. و لایەنی کوردی بوونی چەکدارانی پەکەکەی ڕەتکردەوە.[١١٠][١١١]

ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکووکی ڕاگەیاند، جگە لە گەورەترین بنکەی سەربازی لە پارێزگاکە، ھاوکات کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی کرد لە باکووردا. ئاشکراشی کرد کە ھیچ فەرمانێکی پێنەگەیشتووە بۆ چوونە ناو شارەکە، و ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش تەنیا بۆ پاراستنی دەوروبەری کەرکووک بوو.[١١٢]

سەرکردایەتی ھێزی پێشمەرگە فراکسیۆنێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە خیانەتکار تۆمەتبار کرد بە ھاوکاریکردنی سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی کەرکووک.[١١٣]

سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنی کۆمپانیای نەوتی باکوور و کێڵگە نەوتییەکانی بابە گوڕگوڕی ڕاگەیاند، ھەروەھا ئاسایشی بەسەر قەزای لەیلاندا سەپاند، ھەروەھا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆنترۆڵکردنی سەربازگەی K1ی ڕاگەیاند. لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا، بەرپرسێکی ئەمنی کورد ڕەتیدەکاتەوە کە ھێزە عێراقییەکان توانیبێتیان لە شارەکە نزیکببنەوە یان خاک لە ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ھەندێک پێکدادان بە تۆپبارانکردن ڕوویداوە.[١١٤][١١٥][١١٦][١١٧][١١٨][١١٩][١٢٠]

سەربازانی عێراق وێنەیەکی مەسعوود بارزانی لە کەرکووک دەشکێنن

ڕۆژنامە و کەناڵە ھەواڵییەکان ڕایان گەیاند کە ھێزەکانی عێراق کۆنتڕۆڵی تەواوی پارێزگای کەرکووکیان کردووە، و ڕایان گەیاند کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان بچنە ناو بینای پارێزگای کەرکووک و ئەنجوومەنی بەبێ شەڕێکی بەرچاو، و ڕاکان سەعید جبووری کارەکانی جێگری پارێزگای کەرکووکی بە وەکالەت گرت. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕای گەیاند کە ئاڵای عێراق لەسەر سەرجەم دامەزراوە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ھەڵکرا. دەزگاکانی تری ھەواڵ بڵاویانکردەوە کە سەدان خێزان دەستیان بە کۆچکردن کردووە بەرەو سلێمانی و ھەولێر و تۆمەتبارکردنی ھەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خیانەت. پۆلیسی کەرکووک داوای لە خێزانە ئاوارەکان کرد بگەڕێنەوە. و بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆی لە کاتژمێر حەوتەوە تا کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی دواتر ڕاگەیاند. سەرچاوەکان باسیان لە کوژرانی دە پێشمەرگە کردووە لە شەڕی شەوانەدا.[١٢١][١٢٢][١٢٣][١٢٤][١٢٥][١٢٦][١٢٧]

لە کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەدا حکوومەتی عێراق دووبارە سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان کۆنترۆڵ دەکاتەوە، لەوانە کەرکووک، داقووق، شەنگال، دووزخورماتوو، جەلەولا، پردێ، خانەقین، زووممار، ڕەبیعە، مەخموور.

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا Beaumont، Peter (12 June 2014). «How effective is Isis compared with the Iraqi army and Kurdish peshmerga?». The Guardian. لە 14 August 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا «YNK: PKK and YPG are fighting in Şengal and Rabia against ISIS». 6 August 2014. لە 6 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ Vager Saadullah (14 October 2015). «Politics Keep Syrian Kurdish Troops From Fighting in Their Homeland. Never mind Islamic State—one faction rejects another's fighters». لە 10 November 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Syria pounds ISIS bases in coordination with Iraq». Daily Star. 15 June 2014. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Seven Countries to sell weapons to Kurds». BasNews. 14 August 2014. لە 24 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Operation IMPACT». Government of Canada. 19 August 2014. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ Adam Vidler (31 August 2014). «Australia to take up military role in Iraq conflict». لە 2014-08-31 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Involvement of Finnish SOF in the Battle of Mosul. Dutch government report» (بە هۆڵەندی). Government of the Netherlands.[بەستەری مردوو]
  9. ^ «Enhedslisten støtter dansk våbenfly til kurdere i Irak» (بە دانماركی). DR. DR. 24 August 2014. لە 24 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «The Rise and Fall of the Islamic State of Iraq and Al-Sham (Levant) ISIS» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 1 July 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 June 2017 ھێنراوە. The continued and even escalating sectarian tensions and acts like the demolition of demonstration camps led to an all-out revolt against the government institutions on the eve of the New Year 2014 in the western province Ramadi. ISIS seized this golden opportunity and gained control over a swath of territories in Anbar province, especially its two large cities, Ramadi and Fallujah. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ Ackerman، Elliot (17 June 2014). «Watching ISIS Flourish Where We Once Fought». The New Yorker. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Iraq declares final victory over Islamic State». Reuters. 9 December 2017. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Iraq announces defeat of Isis». Manama, Bahrain: Financial Times. 9 December 2017. لە 10 December 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ Collins، Chris (19 August 2007). «U.S. says Iranians train Iraqi insurgents». McClatchy Newspapers. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ Mustafa Habib. «Are Shiite Militias Growing More Powerful Than Iraqi Army?». Niqash. لە 11 June 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  16. ^ Beehner، Lionel (9 June 2005). «IRAQ: Militia Groups». Council on Foreign Relations. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  17. ^ [١] اردوغان ارسل جيشه الى العراق تجنبا لانقلاب ثانٍ.. لا حاجة للتركمان بتركيا
  18. ^ «التركمان يشاركون في معركة تحرير تكريت بلواء من 4 آلاف مقاتل». Almada. 23 March 2015. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی) Retrieved 3 June 2016.
  19. ^ «A Dark Side to Iraq 'Awakening' Groups». International Herald Tribune. www.military.com. 4 January 2008. لە 22 April 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ Miller، T. Christia n (4 July 2007). «Private contractors outnumber U.S. troops in Iraq». Los Angeles Times. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  21. ^ Roberts، Michelle (24 February 2007). «Contractor deaths add up in Iraq». Deseret Morning News. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  22. ^ Los Angeles Times (9 October 2014). «Are Iraq's renowned peshmerga fighters any match for Islamic State?». Los Angeles Times. لە 11 June 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  23. ^ «Outgunned and untested for years, Kurdish peshmerga struggle». Reuters UK. لە 11 June 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  24. ^ «Obama Looks at Adding Bases and Troops in Iraq, to Fight ISIS». The New York Times. 11 June 2015. لە June 12, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ «Operation IMPACT». 19 August 2014. لە 11 June 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  26. ^ «Islamic State drone kills two Kurdish fighters, wounds two French...». Reuters. 11 October 2016. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  27. ^ «Pinotti: "Contro l'Isis 500 unità italiane in Iraq"». Corriere della Sera. 10 February 2015. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  28. ^ «Islamic State 'has 50,000 fighters in Syria'». Al Jazeera. 19 August 2014. لە 19 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  29. ^ «ISIS militants have army of 200,000, claims senior Kurdish leader». El-balad.com. لە 16 November 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  30. ^ Jacob Eriksson, Ahmed Khaleel (2019). Iraq After ISIS. Palgrave Macmillan. ISBN 978-3-030-00955-7.
  31. ^ «Kurdistan: 1760 Peshmerga soldiers killed in anti-IS war since 2014». 4 June 2017. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  32. ^ «L'homme le plus recherché de Turquie : VICE News rencontre le leader du PKK, Cemil Bayik». Vice News (بە فەرەنسی). 26 January 2016. لە 25 November 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  33. ^ ئ ا «Limited Iranian Losses in Iraq Do Not Indicate Lesser Strategic Interest». November 2018. لە 1 November 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  34. ^ «Operation Inherent Resolve (OIR) U.S. Casualty Status» (PDF). defense.gov. 9 September 2015. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  35. ^ «L/Cpl Scott Hetherington: UK soldier died 'in shooting accident'».
  36. ^ «Canadian soldier killed by friendly fire in Iraq - The Star». Toronto Star. 7 March 2015. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  37. ^ «French soldier killed in Iraq-Syria military zone, Élysée Palace says - France 24». 23 September 2017. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  38. ^ «German Anti-ISIS Coalition Chief Found Dead in Iraq Hotel». NBC News. 23 September 2015. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  39. ^ Griffis، Margaret (2015-01-02). «Iraq 2014: 48,590 Killed and 26,516 Wounded». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  40. ^ Griffis، Margaret (2016-01-01). «Over 52,000 Killed in Iraq during 2015». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  41. ^ Griffis، Margaret (2017-01-02). «52,369 Killed in Iraq during 2016; 3,174 Killed During December». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  42. ^ Griffis، Margaret (2018-01-02). «36,898 Killed in Iraq During 2017». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  43. ^ «Documented civilian deaths from violence». Iraq Body Count database. Iraq Body Count. 2012-07-24. لە 2012-09-02 ھێنراوە.
  44. ^ «Displacement in Iraq Exceeds 3.3 Million: IOM».
  45. ^ [٢] 2,780,406 displaced and 2,844,618 returnees. Retrieved 2 January 2018.
  46. ^ «Who Else, Besides Americans, Are Flying Fighter Jets in Iraq?». web.archive.org. 2018-09-14. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  47. ^ «بالفيديو .. طائرات حرس الثورة الاسلامية تستهدف آليات داعش عند المناطق الحدودية بين سوريا والعراق – موقع قناة المنار – لبنان». web.archive.org. 2017-12-12. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  48. ^ «Iran 'sent soldiers to fight in Iraq' | News | Al Jazeera». web.archive.org. 2019-05-20. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  49. ^ «‭BBC Arabic‬ - ‮الشرق الأوسط‬ - ‮مراسم احتفال بنهاية العمليات العسكرية الامريكية في العراق‬». web.archive.org. 2014-03-21. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  50. ^ https://www.reuters.com/?edition-redirect=ara
  51. ^ http://ipairaq.com/?p=76505 ٣ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  52. ^ https://www.sotaliraq.com/%D8%A7%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82/#axzz2K2jk7R00
  53. ^ «العدل العراقية تعلن إحباط محاولة تهريب السجناء بالقرب من سجن التاجي | محيط». web.archive.org. 2013-02-12. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  54. ^ «العراق: 23 قتيلاً في هجوم انتحاري بـ"التاجي"». CNNArabic (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  55. ^ «المالكي يأمر بفض اعتصام الأنبار بعد أن أصبح "مقرا للقاعدة"». فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). 2013-12-23. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  56. ^ «‮الشرق الأوسط‬ - ‭BBC Arabic‬ - ‮العراق: مقتل 10 في فض اعتصام الأنبار وانسحابات من البرلمان‬». web.archive.org. 2014-02-03. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  57. ^ https://www.aljazeera.net/news/pages/2301d667-1aef-4c8a-9224-30cc673e90a6
  58. ^ «القيسي: ثوار العشائر على أسوار بغداد». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  59. ^ «Iraq's Sunni tribal leaders say fight for Fallujah is part of a revolution - The Washington Post». web.archive.org. 2018-06-12. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  60. ^ «Mapping Iraq's fighting groups | News | Al Jazeera». web.archive.org. 2019-02-27. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  61. ^ «Ahram Weekly». web.archive.org. 2018-06-12. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  62. ^ «الأزمنة | أخبار سورية والعالم بين يديك». alazmenah.com. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  63. ^ «المالكي يعلن الاستنفار بعد سقوط الموصل بأيدي "داعش" وفرار القوات العراقية». CNN Arabic (بە عەرەبی). 2014-06-10. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  64. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2014/08/04/%D9%86%D8%A7%D8%B4%D8%B7%D9%88%D9%86-%D9%85%D8%B5%D9%8A%D8%B1-200-%D8%A3%D9%84%D9%81-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%81%D8%B1-%D9%85%D9%86-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D9%81%D9%8A-%D8%AE%D8%B7%D8%B1
  65. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2014/09/02/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%AC%D9%85%D8%B9-%D8%B9%D8%B4%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%B4%D8%A7%D8%AD%D9%86%D8%A7%D8%AA-%D9%88%D8%A3%D8%B9%D8%AF%D9%85%D9%87%D9%85
  66. ^ «Khabaar.net -». khabaar.net (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2024-08-01. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  67. ^ «ماذا قالت هيومن رايتس ووتش حول مجزرة بادوش؟؟؟». web.archive.org. 2017-07-25. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  68. ^ https://www.reuters.com/article/us-iraq-security/advancing-iraq-rebels-seize-northwest-town-in-heavy-battle-idUSKBN0EP0KJ20140615
  69. ^ «Will anyone stop ISIS? - CNN.com». web.archive.org. 2014-08-07. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  70. ^ «Isil carried out massacres and mass sexual enslavement of Yazidis, UN confirms». The Telegraph (بە ئینگلیزی). 2014-10-14. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  71. ^ «بعد نينوى وكركوك.. 'داعش' يسيطر على ناحيتين في محافظة صلاح الدين | الحرة». www.alhurra.com (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  72. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2014/08/24/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A7%D8%AD%D8%A8%D8%A7%D8%B7-%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D9%84%D9%80-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B5%D9%81%D8%A7%D8%A9-%D8%A8%D9%8A%D8%AC%D9%8A-%D8%A8%D8%AA%D9%83%D8%B1%D9%8A%D8%AA-
  73. ^ «Iraq conflict: UN warns of possible Amerli 'massacre' - BBC News». web.archive.org. 2019-04-16. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  74. ^ «الفضيلة: نحو 300 عائلة محاصرة في آمرلي مهددة بالموت لنقص الماء والغذاء | الشارع العراقي». web.archive.org. 2016-03-05. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  75. ^ «عزة الدوري يحيي "داعش والقاعدة" ويدعو إلى تجاوز الخلافات | سياسة». web.archive.org. 2019-12-16. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  76. ^ «ناجي من جحيم داعش في قاعدة "سبايكر" في تكريت يروي تفاصيل عن المأساة | مبادرة التضامن مع المجتمع المدني العراقي». web.archive.org. 2019-03-27. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  77. ^ الحاج |، | النجف-من خضر عباس وايليا ج مغناير | | بغداد- من حيدر (2014-06-14). «السيستاني يدعو إلى «الجهاد الكفائي» ... والفصائل الشيعية المقاتلة في سورية تعود إلى العراق». Alrai-media (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  78. ^ «معارك في عدة مناطق في العراق ومزاعم عراقية باستعادة عشرات القرى من "الدولة الاسلامية" - BBC Arabic». web.archive.org. 2015-01-04. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  79. ^ http://www.iraqmidea.com/?p=3095 ٦ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  80. ^ http://arabic.rt.com/features/778009
  81. ^ http://www.alalam.ir/news/1701425
  82. ^ البياتي، نهاد (2015-02-27). «كركوك: حشد شعبي من شبان تركمان». إذاعة العراق الحر (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  83. ^ «4 آلاف تركماني يشاركون بقوات الحشد الشعبي لمواجهة داعش | البوابة». article.albawaba.net (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  84. ^ «الميادين | الأخبار #iraq-iTnnJxMa0kOe66RCAJvtyQ». web.archive.org. 2019-03-06. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  85. ^ https://www.raialyoum.com/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B7%D9%84%D9%82-%D8%B9%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D9%83%D8%A8%D9%8A%D8%B1%D8%A9-%D9%84_%D9%83-%D8%A7/[بەستەری مردوو]
  86. ^ «Iraqi forces 'reach besieged Amerli' - BBC News». web.archive.org. 2019-05-16. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  87. ^ «Iraq soldiers retake Jurf al-Sakhar, town held by ISIS - World - CBC News». web.archive.org. 2017-10-10. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  88. ^ Morris، Loveday (2023-04-16). «Iraqi forces press to secure Shiite south ahead of Ashura religious commemorations». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  89. ^ «Iraqi Forces Recapture Key Towns from Isis Following 22 US Air Strikes». web.archive.org. 2018-06-26. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  90. ^ «Alforat News - Jurf al-Sakhar librated from ISIL, says Babel Governor». web.archive.org. 2019-06-10. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  91. ^ «JECC assists in the establishment of Combined Joint Task Force – Operation Inherent Resolve > Joint Enabling Capabilities Command > Recent JECC News». web.archive.org. 2016-03-04. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  92. ^ «The US-Led War On ISIS Now Has A Logo | Business Insider». web.archive.org. 2019-05-01. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  93. ^ https://arabic.rt.com/news/772022-%D8%AF%D9%8A%D8%A7%D9%84%D9%89-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%86%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4/
  94. ^ «Simcast News portal». web.archive.org. 2021-08-06. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  95. ^ https://web.archive.org/web/20200523052044/http://aleshraq.tv/25529.html/
  96. ^ معارك ديالى تنتهي بتحريرها من سيطر داعش بعد خسائر كبيرة بين الطرفين - العالم
  97. ^ «PressTV-Iraq militants seize area near Baghdad». web.archive.org. 2015-09-24. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  98. ^ «Islamic State will be forced out of Tikrit, says top US general | World news | The Guardian». web.archive.org. 2018-02-04. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  99. ^ «Advancing Iraq troops enter strategic town on edge of Tikrit | Reuters». web.archive.org. 2015-09-25. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  100. ^ «Top US general optimistic about outcome of Tikrit battle». web.archive.org. 2016-03-03. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  101. ^ «نشر آلاف من قوات البيشمركة قرب كركوك لصد "أي تهديد"». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  102. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/13/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%A8%D8%AF%D8%A3-%D8%B9%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%AC%D9%86%D9%88%D8%A8-%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
  103. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/13/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%8A%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%AA%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%AC%D8%B9-%D8%A8%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D9%84%D8%AA%D8%AC%D9%86%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AD%D8%AA%D9%83%D8%A7%D9%83-%D8%A8%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF
  104. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/14/%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%A8%D8%A7%D9%83%D8%A7%D8%AA-%D8%B9%D9%86%D9%8A%D9%81%D8%A9-%D8%A8%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B4%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%8A%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
  105. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/14/%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%8A%D9%86%D8%B2%D9%84-%D8%A3%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%85-%D8%A5%D9%82%D9%84%D9%8A%D9%85-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AC%D9%86%D9%88%D8%A8-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
  106. ^ «بغداد تمهل البشمركة لإخلاء آبار النفط بكركوك». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  107. ^ «غموض يحيط بـ "مهلة حددتها بغداد" لانسحاب البيشمركة من مواقع في كركوك». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  108. ^ https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2017/10/14/%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%B3%D8%AD%D8%A7%D8%A8-%D9%85%D9%86-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D9%85%D9%87%D9%84%D8%A9-%D9%84%D9%84%D8%A8%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%AA%D9%86%D8%AA%D9%87%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%8A%D9%84%D8%A9.html
  109. ^ https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2017/10/15/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%8A%D8%B1%D9%81%D8%B6%D9%88%D9%86-%D8%A5%D9%86%D8%B0%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B4%D8%AF-%D9%84%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%B3%D8%AD%D8%A7%D8%A8-%D9%85%D9%86-%D9%85%D9%86%D8%B7%D9%82%D8%A9-%D8%A8%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83.html
  110. ^ «بغداد تتهم أربيل بـ "إعلان حرب" في كركوك». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  111. ^ https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2017/10/15/%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D8%A3%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D9%84-%D8%AC%D9%84%D8%A8%D8%AA-%D9%85%D9%82%D8%A7%D8%AA%D9%84%D9%8A%D9%86-%D8%A3%D8%AC%D8%A7%D9%86%D8%A8-%D9%84%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D8%A8%D9%85%D8%AB%D8%A7%D8%A8%D8%A9-%D8%A5%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%86-%D8%AD%D8%B1%D8%A8.html
  112. ^ https://www.dostor.org/
  113. ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/16/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%AA%D9%82%D8%AF%D9%85-%D8%A8%D8%A7%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D9%87-%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
  114. ^ https://www.alarabiya.net/aswaq/oil-and-gas/2017/10/16/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B3%D9%8A%D8%B7%D8%B1-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%85%D9%82%D8%B1-%D8%B4%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
  115. ^ «التلفزيون الرسمي: القوات العراقية تسيطر على «مناطق واسعة» في كركوك». aawsat.com (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  116. ^ «الصفحة غير موجودة». www.annahar.com. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  117. ^ «مصادر في كركوك تقول إن القوات العراقية سيطرت على مبنى المحافظة، وأنباء عن فرار المئات». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  118. ^ «معارك وقصف مدفعي متبادل بين القوات العراقية والكردية في جنوب كركوك». فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). 2017-10-16. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  119. ^ «تبادل بنيران المدفعية بين القوات العراقية والبيشمركة». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  120. ^ «منشآت كركوك العسكرية والنفطية تحت سيطرة بغداد». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  121. ^ https://gate.ahram.org.eg/News/1598050.aspx
  122. ^ «مصادر في كركوك تقول إن القوات العراقية سيطرت على مبنى المحافظة، وأنباء عن فرار المئات». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  123. ^ https://www.mobtada.com/world/660166/%D8%B9%D8%A7%D8%AC%D9%84-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B3%D9%8A%D8%B7%D8%B1-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D8%A8%D8%B4%D9%83%D9%84-%D9%83%D8%A7%D9%85%D9%84
  124. ^ «القوات العراقية تتمكن من بسط سيطرتها الكاملة على محافظة كركوك». اليوم السابع (بە عەرەبی). 2017-10-16. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  125. ^ «القوات العراقية تدخل كركوك». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  126. ^ «شرطة كركوك تفرض حظراً للتجوال من السابعة مساءً الى السابعة من صباح الغد». قناه السومرية العراقية (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
  127. ^ «الجيش والحشد يسيطران على كركوك والبشمركة تتوعد». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.



ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «nb» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="nb"/> نەدۆزرایەوە