مەل

پۆلێکی بڕبڕەدارەکان

پەلەوەر ، باڵندە، مەل، پەڕندە (بە ئینگلیسی : Bird) گیانەوەرێکە لە لقی مازەداران، کە لەشی بە پەڕ داپۆشراوە.
لە سەر دوو لاق دەڕوا و ھێلکە دەکا. زۆربەی پەلەوەران دەتوانن بفڕن.
نزیک بە ١٠،٠٠٠ جۆر پەلەوەر لە جیھاندا ھەیە. ئەم گیانەوەرانە پڕجۆرترین مازەدارانی چوارئەندامین کە لە جەمسەری باکوورەوە بگرە تا جەمسەری باشوور لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێن.
بچووکترین پەلەوەری ئەم سەردەمە چۆلەکەمێشەیە کە ٥سم دەبێ و گەورەترینیان وشترمرە بە ٢،٧٥ میتر درێژی. دیرێن ناسان لەو باوڕەدان کە پەلەوەران تەنیا کلادی دایناسۆرەکانن کە لە قەڵاجۆی خولی سێھەمی کرتاسە لە ٦٥،٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ڕزگار بوون و بەجێ ماون.

پەلەوەران
قەلمراوی ئەمریکایی[١]
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Subphylum:
Class:
پەلەوەران

گۆرەویچنە ، پەلەوەرێک لە تیرەی چۆلەکان
فلامینگۆ (سوورە قورینگ)
فڕینی پەلەوەران
فڕینی پەلەوەران

دڵی پەلەوەران چوار کەلێنی ھەیە و شاخوێنبەریان بەلای ڕاستداچەماوەتەوە. ئێسکەکانی سەریان پێکەوە لکاوە. لەم مازەدارانەدا ٩ کیسەھەوا بە سییەکانیانەوە لکاوە. ئێسکیان ھڵۆڵە تا سووک بێ. چاویان گەورەیە و ھەستی بیناییان زۆر بەھێزە.

ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: دەنووکیان ھەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، ددانیان نییە، ھێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان ھەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە ھەموو جووتێک باڵیان ھەیە، بێجگە «موئا» لە نیوزیلاند کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن (وەک پێنگوین). قەلان و تووتیان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. بڕێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، بڕێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان ھەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داھاتوو.

زۆرێک لە پەلەوەران، ساڵانە کۆچی دوور و درێژ دەکەن. زۆر جۆری تریش لە باتی کۆچی دوور، ئازوگۆزی کورت و ناڕێکوپێکیان ھەیە. ئەم گیانەوەرانە کۆمەڵژین و پێکەوە لە ڕێگای نیشانە، دەنگ، چریکە، بەشداری لە کارە کۆمەڵایەتییەکان، شەڕ ، بەربەرەکانێ و گەلەکۆمە بۆ پاراستنی خۆیان، لە پێوەندیدان. زۆربەی جۆرەکانی پەلەوەران تاک ھاوسەرن؛ ھەڵبەت تەنیا بۆ یەک وەرزی زاوزێ، بڕێجاریش جووتی خۆیان تا چەندین ساڵ ناگۆڕن. لە چەند جۆریشدا «چەن ژنی» و بەدەگمەن «چەن شوویی »دەبینرێت. پەلەوەران لە ھێلانەدا ھێلکە دەکەن و لە سەری کڕ دەکەون تا ھەڵی دێنن. زۆربەی جووچکەکان دوای لە ھێلکە دەرھاتن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە ژێر داڵدەی دایک و باوکیاندان.

ئەم گرووپە لە زنجیرەی گیانەوەران ، لقی مازەداران ، ژێرلقی بڕبڕەداران ، پۆلی پەلەوەران بوونەتەوە و دوای گوانداران ، گووراوترین جۆری گیانەوەرانن.

پەلەوەران دەورێکی گرنگیان لە ئابووریدا ھەیە؛ بۆ وێنە سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکن. مەلە دەنگخۆشەکان کەوی و ماڵی دەکرێن، جیقنەی پەلەوەران وەک پەین بەکار دێت. ئەم گیانەوەرانە لەگەڵ فەرھەنگ ، مەزھەب ، شیعر و مۆسیقای مرۆڤەکاندا تێکەڵ بوون.

ھەڵسوکەوتی خراپی مرۆڤەکان لە سەدەی ١٧ی زایینیی بەملاوە، بووە ھۆی تیاچوونی ١٢٠ تا ١٣٠ جۆری پەلەوەر و سەدان جۆری تریش پێش لەوە قەڵاچۆ بوون. ئەمڕۆکە سەرەڕای دامەزرانی بنکەگەلی پاراستنی پەلەوەران، ١٢٠٠ جۆر لە مەترسی تیاچووندان.

ناوەکانی تر

لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش ھاتووە:

  • باڵندە، مەل، پەڕندە، فڕندە، پەلەور، پەڕننە، پەڕۆک، باڵنە، فڕننە، باڵدار، فڕا، باڵگرەوە، سر، توار، تەواڵ، تەرەوڵ

گوورانی پەلەوەران[٢]

یەکەمین پۆلێنی زانستیی گیانداران لە لایەن فرانسیس ویلبی و جان ری لە ساڵی ١٦٧٦ لە کتێبی Ornithologiae دا پێشکەش کرا[٣]. لە ساڵی ١٧٥٨ کارلۆس لینایۆس ئەم کارەی پوخت کرد و دووزەنەیەکی ڕێکوپێکی داڕشت؛ ئەم دووزەنە ئێستاکەش برەوی ھەیە[٤]. پۆلێنەکەی لینا، پۆلی فیلوجینیکی پەلەوەرانی لە کلادی دایناسۆرەکان دانا[٥] .

پۆلێنی پەلەوەران

بۆ ناسینی باشتری پەلەوەران، پێویستە پۆلێنیان بکەین. کێشەی گەورە لەوەدایە کە پەلەوەران لە شێوە و پێکھاتەدا زۆر لە یەک دەچن، بە وتەیەکی تر گۆڕان و گوورانی نێو پەلەوەرەکان زۆر بەرچاو نییە. لە لایەکی ترەوەزانیاریی توێکاری ئەم گیانەوەرانە زۆر لە بەر دەستدا نییە[٦].

پۆلێنی زانستیی پەلەوەران، بە پێی جیاوازی ڕواڵەتی کۆئەندامەکانی ئێسک و ماسوولکەیانە. بڕێ لە پەلەوەرناسان ھەوڵ ئەدەن بە پێی ڕێژەی پرۆتینی نێو ھێلکەی پەلەوەران یان ڕەوت و ڕەوشتی ھاوبەشیان پۆلێنیان بکەن. ئێستاکە بێجگە لە ڕواڵەت و تایبەتمەندی ژینگەیی، دۆخی دی ئێن ئەیی پەلەوەرەکانیش، ڕچاو دەکرێت.

پۆلێنی گیانداران بە گوێرەی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان، بە زمانی لاتینە، بۆ وێنە چۆلەکەی ئاسایی بەم شێوە پۆلێن دەکرێت[٧]:

پەلەوەرناسی

پەلەوەرناسی یان مەلناسی، لقێکە لە زانستی گیانەوەرناسی، سەبارەت بە ناسین، لێکدانەوە و پۆلێنی پەلەوەران[٨]


سەرچاوە

  1. ^ ، بڕوانە فەرهەنگی باڵندە : ئەحمەد بەحریPhalacrocorax auritus
  2. ^ [١]
  3. ^ del Hoyo، Josep (1992). Handbook of Birds of the World, Volume 1: Ostrich to Ducks. Barcelona: Lynx Edicions. ISBN 84-87334-10-5. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |coauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|author= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ (لاتینی) Linnaeus، Carolus (۱۷۵۸). Systema naturae per regna tria naturae, secundum classes, ordines, genera, species, cum characteribus, differentiis, synonymis, locis. Tomus I. Editio decima, reformata. Holmiae. (Laurentii Salvii). p. ۸۲۴. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)
  5. ^ Livezey، Bradley C. (۲۰۰۷). «Higher-order phylogeny of modern birds (Theropoda, Aves: Neornithes) based on comparative anatomy. II. Analysis and discussion». Zoological Journal of the Linnean Society. ۱۴۹ (۱): ۱–۹۵. doi:10.1111/j.1096-3642.2006.00293.x. ISSN ۰۰۲۴-۴۰۸۲. PMC ۲۵۱۷۳۰۸. PMID ۱۸۷۸۴۷۹۸. {{cite journal}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |month= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  6. ^ لەم ساڵانەی دواییدا، هەنگاوی زۆر باش بۆ ناسینی هەڵسوکەوت و توێکاری پەلەوەران نراوەو بەم بۆنەوە گۆڕانکارییەکی فراوان لە شێوەی ناونانیان کراوە.
  7. ^ [٢]
  8. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان ، سێ بەرگی، لاپەڕەی ٥٠١

داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link GA